ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی 1 و 2 و 3 ی كۆتایی - يـــانــه ی خـه لــيـفـان
  خۆتۆماركردن   زانــــیـاریـه‌كان   لیستی ئه‌ندامان   ڕۆژ ژمێر   گه‌ڕان   به‌شداریه‌كانی ئه‌مڕۆ   هه‌موو به‌شداریه‌كان وه‌ك خوێنراوه‌ پیشان بده‌

SMS


گه‌ڕانه‌وه‌   يـــانــه ی خـه لــيـفـان > بـــه شى ئــــايـــنـى > بــــــابـــــــه‌تی ئــــــایــــنی

بــــــابـــــــه‌تی ئــــــایــــنی بــڕگــه‌یــه‌کی تایبه‌ته‌ بۆ هه‌موو بابه‌ت و پرۆگرامێکی ئـــایــنی

زیاد كردنی وه‌ڵام
 
ئامرازه‌كانی بابه‌ت شێوازه‌كانی نیشاندان
ژماره‌ی به‌شداری : ( 1 )
وێنه‌ی ئه‌ندامی عبدالمجيدهه ريري
 
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌
 
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10
ناوه‌ڕاست :
New1 ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی 1 و 2 و 3 ی كۆتایی

به‌روار : [ 01-11-2011 - 09:06 AM ]



ناتوانیت به‌سته‌ر و بابه‌ت ببینیت چونكه‌ به‌ڕێزتان میوانن ...
ئه‌گه‌ر پێشتر خۆت تۆماركردووه‌ و ئه‌ندامیت  ناوی به‌كارهێنه‌ر و ووشه‌ی تێپه‌ڕبوون بنوسه‌ بۆ چونه‌ژووره‌وه‌ ووه‌ یاخود خۆت تۆماربكه‌  بۆ خۆتۆماركردن ً ( ئێره‌ كلیك بكه‌ )
ناوی به‌كارهێنه‌ر
ووشه‌ی تێپه‌ڕبون

واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 2 )
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌
ژماره‌ی ئه‌ندام : 140
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,341
ناوبانگ : 10

shakr لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-11-2011 - 09:53 AM ]


ده ستت خۆش برا م خوا یگه وره پاداشتت بدا ته وه به راستی ماند بونی پێوه دیاره


واژووی ئه‌ندام :

بیكه وه تیڤی قورئانه هه ر زۆر به سوده فه ر مو كلیك لێره بكه http://www.tvquran.com/


یه كێ له مه زنیه كانی ئیسلام ئه وه یه: له غه یری خوا، كه س خوا نییه.

د. عبدالكریم سروش

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 3 )
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10

عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-11-2011 - 10:07 AM ]


زۆر سوپاس كاك شاكر.
ماندوو بوون له‌پێناو خودای گه‌وره‌ دا حه‌سانه‌وه‌يه‌.


واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 4 )
به‌رێوه‌به‌ری گشتی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 15
به‌رواری له‌ دایک بوون : Apr 2010
شوێن : خه‌لیفان-گه‌ڕه‌كی عه‌لیاوه‌-
به‌شداریه‌کان : 4,279
ناوبانگ : 10

d.sarhang لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-11-2011 - 01:31 PM ]


ده‌ست خۆش بێت


واژووی ئه‌ندام :

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 5 )
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10

عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-11-2011 - 08:02 PM ]


سوپاس براكانم به‌ڕێزن زۆر سوپاس.


واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 6 )
ئه‌ندامی نوێ
ژماره‌ی ئه‌ندام : 1204
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jan 2011
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 2
ناوبانگ : 10

XAMBAR.XOSHNAW لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-13-2011 - 04:22 PM ]


ده‌ستخۆش مامۆستا مجيد خوای گه‌وره‌ پاداشتی چاكه‌ت بداته‌وه‌.

واژووی ئه‌ندام :

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-fe905b29f9.gif

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 7 )
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10

عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-14-2011 - 11:04 AM ]


به‌ڕێزی زۆر سوپاس بۆ تۆش مامۆستا.


واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 8 )
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10

عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌

New1 ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی دووه‌م

به‌روار : [ 01-14-2011 - 11:13 AM ]


ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی دووه‌م

[IMG][/IMG]

خۆشه‌ويستان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئيعجازێكمان به‌وێنه‌ له‌ به‌شێك پێشكه‌ش كردن وا لێره‌داو له‌به‌شی دووه‌م دا،چه‌ند ئيعجازێكی ترتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ين به‌هيوای سوودبه‌خشيان .


ته‌قينه‌وه‌ مه‌زنه‌كه‌

[IMG][/IMG]

وێنه‌يه‌كی جوانه‌ ،ته‌قينه‌وه‌يه‌كی مه‌زنی ئه‌ستێره‌يه‌كمان پيشان ده‌دا كه‌ناوی ئه‌ستێره‌كه‌
بريتی يه‌ لهSN1987A
ئه‌م وێنه‌يه‌ سه‌نته‌ری ئاسمانی Hubble گرتويه‌تی، كه‌ به‌ڕای ئه‌م سه‌نته‌ره‌ بريتی يه‌ له‌ گه‌وره‌ترين ته‌قينه‌وه‌ له‌ بونه‌وه‌ر دا ، ئه‌م ته‌قينه‌وه‌ به‌ 163000ساڵی ڕووناكيه‌وه‌ لێمانه‌وه‌ دووره‌ هه‌ر ساڵێكی ڕوناكی ده‌كاته‌ 9.5مليؤن مليۆن كيلۆمه‌تر :هه‌روه‌ها به‌ر له‌ 161000ساڵ ڕووی داوه‌،به‌ڵام له‌به‌ر دووری ئه‌ستێره‌كه‌ له‌ ئێمه‌ ئه‌م ته‌قينه‌وه‌ نه‌بينراوه‌ ته‌نها له‌و كاته‌نه‌بێت ڕووناكی ته‌قينه‌وه‌كه‌ گه‌يشتۆته‌ زه‌وی ،زاناكان ئه‌وه‌يان دووپات كردۆته‌وه‌ كه‌وا شوێنی ئه‌م ئه‌ستێره‌يه‌ تا ئێستا نه‌زانراوه‌ چونكه‌ زانينی ئه‌م شوێنه‌ پێويستی به‌ ژمێريارێكی زۆر زۆر ئاڵۆز هه‌يه.
به‌ڵام ئێمه‌ ده‌زانين كه‌سێك هه‌يه‌ ته‌نها و ته‌نها ئه‌م زاته‌ شوێنه‌كانی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌و ده‌يانی و هه‌زارانی زۆر له‌وه‌ دوور تريش ده‌زانێت ، كه‌ئه‌ويش زاتی خوای په‌روه‌رديگاره‌ و سوێندی به‌ شوێنی ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ خواردوه‌و ده‌فه‌رموێت:
(‌ َلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ ،وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ ) الواقعة75_ 76

واتا:
سويَندم به‌ شويَنى ئه‌ستيَره‌كان (له‌ ئاسمانى فراواندا كه‌ له‌ ژماره‌ نايه‌ن بيَگومان ئه‌و سويَنده‌ گه‌ر بزانن سويَنديَكى زؤر گه‌وره‌يه‌ (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زياتر روون بؤته‌وه‌ كه‌خواى به‌ديهيَنه‌ر مليؤنه‌ها كاكيَشان‏ و ملياره‌ها ئه‌ستيَره‌ى دروستكردووه‌، كه‌ كؤمه‌لَه‌ى خؤر له‌ ئاستيدا زؤر بچووكن.

ئايا له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌م ئايه‌ته‌ مه‌زنانه‌دا چی ده‌مێنێته‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بڵێين ( سبحانك اللهم أنت الخالق الاعظم).


هاو وێنه‌ی ژماره‌يی له‌قورئانی پيرۆزدا
[IMG][/IMG]

سه‌يری ئه‌م وينه‌يه‌ بكه‌ن و بڵێن سبحااااااان الله
خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی آل عمران ئايه‌تی 59 دا ده‌فه‌رموێت :
واتا به‌راستى نموونه‌ى دروست بوونى عيسا له‌لايه‌ن خواوه‌؛ وه‌ك نموونه‌ى ئاده‌م وايه‌ كه‌ له‌ خاك دروستى كرد و له‌وه‌ دوا فه‌رمانى داو پێى فه‌رموو ببه‌ (به‌ ئينسان) ئه‌ويش بوو، (عيسا دايكى هه‌بوو، ئاده‌م دايك و باوكيشى نه‌بوو).
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بێت ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا ناوی سيدنا ( عيسی ع _س) 25 جار هاتوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ناوی سينا (ادم ع_س) يش 25جار هاتوه‌.
(عيسی وه‌ك ئاده‌م وابوو ) ئه‌م وێكچواندنه‌ ته‌نها له‌ڕووی دروستكردنه‌وه‌ نه‌بووه‌ ،به‌ڵكو له‌ ناوهێنانی ناوه‌كانيشيان له‌ قورئان دا وه‌كو يه‌كن.
خۆشه‌ويستانم سه‌يری ئايه‌تی ژماره‌ حه‌وت بكه‌ن له‌ وێنه‌كه‌دا ئه‌م ئايه‌ته‌يه‌ (إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِنْدَ اللَّهِ كَمَثَلِ آَدَمَ)
ئه‌مه‌ هه‌مان ئايه‌ته‌ كه‌ دووباره‌ بۆته‌وه‌ كه‌هه‌ردووك ناوه‌كانی له‌خۆی گرتوه‌ .
ده‌ی باورد بينه‌وه‌ :
ناوی سيدنا ئاده‌م له‌ئايه‌تی حه‌وته‌م له‌وێنه‌كه‌دا (19)‌مين جاره‌ هاتوه‌ و كه‌وتۆته‌ سوره‌تی ژماره‌ (19) كه‌سوره‌تی (مريم) ه‌ ،به‌هه‌مان شێوه‌ ناوی سيدنا (عيسی) له‌هه‌مان ئايه‌تی ژماره‌ حه‌وتی وێنه‌كه‌ دا بۆ (19) ه‌ مين جاره‌ له‌ قورئان دا هاتوه‌و كه‌وتۆته‌ سوره‌تی ژماره‌ (19) كه‌سوره‌تی (مريم) ه‌.
سبحان الله خوايه‌ گيان .
لێره‌دا ته‌نها پرسيارێك ده‌مێنێته‌وه‌ بيكه‌ن:
ئايا ده‌كرێ ئه‌م ڕێكخستنه‌ی قورئانی پيرۆز به‌ڕێكه‌وت بوبێت؟؟؟؟!!!.

ده‌ستنوێژو ئيعجازه‌كه‌ی!!!!!.
[IMG][/IMG]

به‌كتريايه‌كی زۆر ترسناك هه‌يه‌ كه‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌خاته‌ مه‌ترسی و به‌تايبه‌تیش و به‌شێوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی و پێستی مرۆڤ دوچاری نه‌خۆشی ده‌كاته‌وه‌ ،دوای لێكۆڵينه‌وه‌و به‌دواداچون ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌وا شوشتنی ده‌ست و قاچه‌كان ڕۆژانه‌ چه‌ند جارێك به‌شێوه‌يه‌كی ڕێك و پێك ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی به‌رچاو بۆ پارێزگاری كردن له‌م ڤايرۆسه‌ كوشنده‌يه‌.

هه‌زار جار سوپاس خوايه‌گيان بۆئه‌م نازو نيعمه‌ته‌ی پێت داوين كه‌ ڕۆژانه‌ 5جار ده‌ست نوێژت بؤ داناوين،خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ مَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَكِنْ يُرِيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ] المائدة 6
واتا:
( ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌رِتان هيَناوه‌: كاتيَك ويستتان هه‌ستن بؤ نويَژ (پيَش ئه‌وه‌ ده‌ست نويَژ بگرن، به‌م شيَوه‌يه‌): ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا رووخسارتان بشؤن، ئينجا ده‌سته‌كانتان له‌گه‌لَ ئه‌نيشكتاندا، پاشان ده‌ستى ته‌رِ بهيَنن به‌سه‌ر سه‌رتاندا، قاچه‌كانيشتان بشؤن له‌گه‌لَ قوله‌ پيَتاندا، ئه‌گه‌ر له‌شتان گران بوو، ئه‌وه‌ خؤتان خاويَن بكه‌ن ‏و خؤتان بشؤن، ئه‌گه‌ر نه‌خؤش بوون يان له‌ سه‌فه‌ردا بوون يان ده‌ستان به‌ئاو گه‌ياندبوو (تاره‌تتان گرتبوو) يان له‌ ئافره‌تى (نامه‌حره‌م) كه‌وتبوون و ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت (بؤ خؤشتن يان بؤ ده‌ستنويَژ، ئه‌وكاته‌ ده‌توانن) به‌ خاكيَكى پاك ته‌يه‌موم بكه‌ن (واته‌ له‌پى ده‌ستان به‌ئاسته‌م بمالَن به‌خاكدا)و بيهيَنن به‌ رووخسارو ده‌ستاندا (تا ئانيشكتان)، خوا نايه‌ويَت له‌ ئايندا تووشى سه‌غلَه‌تى‏ و نارِه‌حه‌تيتان بكات به‌لَكو ده‌يه‌ويَت پاك ‏و خاويَنتان بكات (له‌ روالَه‌ت ‏و ناوه‌رؤكدا) و ده‌يه‌ويَت نازو نيعمه‌تى خؤيتان به‌سه‌ردا ته‌واوبكات بؤ ئه‌وه‌ى سوپاسگوزار بن.).

ئايا ئه‌مه‌ش ئيعجازیێكی تری ئه‌م قورئانه‌ پيرۆزه‌ نيه‌؟؟؟؟!!!!.


مێروله‌و چۆنيه‌تی دابين كردنی ڕۆزیه‌كه‌ی!!!.
[IMG][/IMG]

دوای ئه‌وه‌ی په‌لكی داره‌كه‌ دووكه‌رت ده‌كات و ده‌يگوازێته‌وه‌ بۆ سه‌ربازگه‌كه‌ی ،له‌م ڕێگايه‌دا مێشوله‌و زينده‌وه‌ره‌كان هێرشی بۆ ده‌هێنن،به‌ڵام چونكه‌ ئه‌م مێروله‌يه‌ به‌ده‌می په‌لكی داره‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه‌ بۆيه‌ ناتوانێ به‌رگری له‌خۆی بكات ،باشه‌ئه‌ی چی بكات باشه‌ ؟؟؟!!.
سه‌يربكه‌ن خۆشه‌ويستانم بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چی ده‌كات، له‌سه‌ر پشتی خۆی مێروله‌يه‌كی تر هه‌ڵده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری لێ بكات تاوه‌كو خواردنه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ناو سه‌ربازگه‌كه‌ی .

سبحان الله بۆ ئه‌و خوايه‌ی ئه‌م زينده‌وه‌ره‌ی فێری ئه‌و سيسته‌مه‌ی ڕێگه‌ی به‌رگری كردوه.
خوايه‌ گيان چه‌نده‌ ڕاستت فه‌رموه‌:
‌ [ وَكَأَيِّنْ مِنْ دَابَّةٍ لَا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ] العنكبوت 60
واتا:
زؤر زينده‌وه‌ر هه‌يه‌ رزق‏ و رؤزى خؤيان نه‌داوه‌ به‌كؤلَى خؤياندا (كه‌چى خوا په‌كيان ناخات‏ و له‌ برساندا نامرن)، چونكه‌ خوا رزقى ئه‌وانيش‏ و ئيَوه‌يش ده‌دات، بيَگومان ئه‌وزاته‌ بيسه‌ر(به‌ قسه‌ و گوفتارتان) و زانايه‌ (به‌خه‌يالَى دلَ‏ و ده‌روونتان).

زياده‌ڕۆيی له‌خواردن مه‌كه‌ن
[IMG][/IMG]


پزيشكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی دڵ ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن به‌ كه‌مخۆری له‌خواردن دا ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر پارێزگاری كردن له‌دڵ له‌و ڕاوه‌ستانه‌ له‌ناكاوانه‌ی دڵ توشيان ده‌بێت.ئه‌وان ئه‌مه‌ دوپات ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌وا ده‌بێ به‌شێكی زۆر له‌ سه‌وزه‌وات بخورێت و كه‌مێك له‌ خوێ و شيرنه‌مه‌نيه‌كان له‌زۆربه‌ی نه‌خۆشيه‌كانی دڵ ده‌مانپارێزێت.
كه‌واته‌ ئه‌م ئامۆژگاريه‌ زێڕينه‌ی پزيشكانی دڵ ده‌يكات بريتی يه‌ له‌ كه‌مخۆری و زياده‌رِۆيی نه‌كردن تيايدا.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌بڵێين سبحان الله بۆ ئه‌و خودايه‌ی كه‌وا بنه‌مايه‌كی پارێزگاری بۆمان داناوه‌و ده‌فه‌رموێت:
(وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ) الأعراف 31
واتا:
بخؤن‏ و بخؤنه‌وه‌ (له‌ نازو نيعمه‌ته‌كان) به‌لآم زياده‌رِه‌وى مه‌كه‌ن، چونكه‌ به‌رِاستى خوا له‌ سنوور ده‌رچووان‏ و زياده‌رِه‌وانى خؤش ناويَت.
ئايا ئامۆژگاریه‌كه‌ی پزيشكانی ئه‌مڕۆش هه‌مان ئه‌وه‌ نيه‌ كه‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌ باس كراوه‌.

به‌يانيه‌ درۆيينه‌كه‌
[IMG][/IMG]

ئه‌مه‌ وێنه‌ی به‌يانی درۆيينه‌يه‌‌.
به‌يانی درۆيين چيه‌؟؟!!.
بريتی يه‌ له‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تيشكه‌كانی خۆر به‌هۆی تۆزو خۆڵه‌وه‌ كه‌ نيو كاتژمێر به‌ر له‌ به‌يانی داهاتن به‌ديارده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها‌ له‌وێنه‌كه‌ دياره‌ به‌رو سه‌ره‌وه‌ به‌رز بۆته‌وه‌.
زۆر كه‌س ئه‌گه‌ر نه‌شاره‌زابێت ئه‌م ديارده‌يه‌ ببينێت هه‌ڵده‌ستێت نوێژی به‌يانی ده‌كات به‌ڵام له‌ڕاستی دا 30خوله‌ك ده‌مێنێت بۆ هاتنی كاتی نوێژی به‌يانی.
خۆشه‌ويستانم بابه‌يه‌كه‌ بڵێن سبحان الله ،چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا _ د.خ_ باسی ئه‌م ديارده‌يه‌ی كردوه‌ و ده‌فه‌رموێت:
(الفجر فجران،فجر يقال له ذئب السرحان وهو الكاذب يذهب طويلا،ولا يذهب عرضا،والفجر الاخر يذهب عرضا ولا يذهب طويلا).
واتا به‌يانی داهاتن دووجۆری هه‌يه،به‌يانيه‌ك ‌پێی ده‌گوترێت كلكی گورگ كه‌به‌يانيه‌كه‌ درۆيينه‌ و وانيه‌ و به‌درێژی ده‌ڕوات و به‌ پانی ناڕوات،ئه‌وه‌ی تريشيان به‌پانی ده‌ڕوات و به‌درێژی ناڕوات .
سه‌يربكه‌ن به‌ڕێزان پێشه‌وامان جياوازی ئه‌م ديارده‌يه‌ی له‌گه‌ڵ به‌يانی داهاتنی ڕاسته‌قينه‌ ديار كردوه‌ ،ئايا ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌يه‌كی تر نيه‌ له‌سه‌ر ڕاستی په‌يامه‌كه‌ی؟؟؟؟!!.

چۆنيه‌تی دانی خواردنی به‌چكه‌كانی ئه‌م باڵنده‌ جوانه‌!!!.
[IMG][/IMG]

ئه‌م باڵنده‌ جوانه‌ هه‌وڵ ده‌دا خواردن به‌ بێچوه‌كانی بدات ،به‌ڵام نه‌وه‌ك به‌شێوه‌يه‌كی هه‌ره‌مه‌كی ،به‌ڵكو به‌ شێوه‌يه‌كی به‌رنامه‌ دارێژراو ،زانايان ده‌ڵێن هه‌موو بونه‌وه‌رێك بۆ دانی خواردن به‌ بێچوه‌كانيان به‌رنامه‌كيان هه‌يه‌و له‌م به‌رنامه‌يه‌ش لاناده‌ن.ئه‌وان به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ ده‌پرسن ئايا كێ ئه‌م زانياريانه‌ی پێيان داوه‌؟؟؟!!!.
ئه‌م وه‌ڵامه‌ لای ئێمه‌ زۆر ئاسانه‌ :
خوای گه‌وره‌ له‌قورئانی پيرۆزدا فه‌رموويه‌تی :
(الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى)طه 50
واتا:
په‌روه‌ردگارمان ئه‌و زاته‌يه‌ كه‌ هه‌موو شتيَكى به‌تايبه‌تى و ريَكو پيَكى دروست كردووه‌، پاشان ريَنموويى كردووه‌، تا به‌چاكى ده‌ورى خؤى ببينيَت و(له‌خزمه‌تى ئاده‌ميزادا بيَت).
سبحان الله.

ئه‌مه‌ دوكه‌ڵی دارستانێكی سوتاوی ئوستراليا نيه به‌ڵكو .........

ئه‌مه‌ دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌ی بونه‌وه‌ره‌.
[IMG][/IMG]

زانايان ئاشكرايان كردوه‌ كه‌وا بونه‌وه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی دا ته‌ژی بوه‌ به‌م جۆره‌ دوكه‌ڵه‌ كه‌ بۆ چه‌ندين مليار ساڵ به‌ر له‌ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ قورئانی پيرۆز باسی ئه‌م ديارده‌يه‌ی كردوه‌ و ده‌فه‌رموێت:
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ وَهِيَ دُخَانٌ فَقَالَ لَهَا وَلِلْأَرْضِ اِئْتِيَا طَوْعًا أَوْ كَرْهًا قَالَتَا أَتَيْنَا طَائِعِينَ ] فصلت 11
واتا:
( ئينجا ويستى ئاسمان ريَك بخات‏ و دروستى بكات له‌كاتيَكدا كه‌ دوكه‌لَ بوو، جا به‌ ئاسمان‏ و زه‌وى فه‌رموو: فه‌رمانبه‌ردار و ملكه‌چ بن، به‌خؤشى خؤتان يان به‌زؤر بتانخه‌مه‌ ژيَر ده‌سه‌لآتى خؤمه‌وه‌؟! هه‌ردوولا خيَرا وتيان: ملكه‌چى تؤين‏ و چؤن ده‌فه‌رمويت وا ده‌كه‌ين، (بيَگومان كاريَكى ئاسانه‌ بؤ خواى به‌ده‌سه‌لآت، زه‌وى و ئاسمان بيَنيَته‌ قسه‌، چونكه‌ ئاده‌ميزاد جؤره‌ها ئاميَرى هيَناوه‌ته‌ قسه‌، ده‌م‏ و زمان‏ و ليَويشيان نيه‌!!)
چی ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌بڵێن سبحان الله.

نه‌هه‌نگه‌ شينه‌كه‌‌.
[IMG][/IMG]

ئايا له‌گه‌ڵ من هاوڕای كه‌وا دروستكراوێك له‌ناو ده‌ريادا ده‌ژێي و درێژيه‌كه‌ی ده‌گاته‌زياتر له30 مه تر و كێشه‌كه‌شی ده‌گاته‌ زياتر له‌150ته‌ن؟؟؟!!!.
به‌هه‌موو ئازاديه‌كی خۆی ده‌جولێته‌وه‌ و ده‌خوات و ده‌ڕوات.
ده‌ی بابير بكه‌ينه‌وه‌ ،ئايا ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئامێرێك دروست بكات گرانتر بێت له‌ 150ته‌ن ده‌بێ چه‌ند سوته‌مه‌نی بوێت تا چه‌ند ساڵێك كار بكات و چه‌ند ئه‌ندازيار سه‌رپه‌رشتياری دروستكردنی بكه‌ن؟؟؟!!!.
ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ته‌نها يه‌ك ئامێر نه‌بێت و چه‌ند دانه‌يه‌ك بن ئه‌بێ چه‌ند سوته‌مه‌نی بوێت و ماوه‌يه‌ی دروست كردنی‌ چه‌ند بێت؟؟؟؟!!!!.
نه‌خێر نه‌خێر هه‌رگيزوا هه‌رگيز ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ كاره‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌راورد ناكرێت،خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
[ قُلْ مَنْ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ قُلِ اللَّهُ قُلْ أَفَاتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِهِ أَوْلِيَاءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنْفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا قُلْ هَلْ يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِي الظُّلُمَاتُ وَالنُّورُ أَمْ جَعَلُوا لِلَّهِ شُرَكَاءَ خَلَقُوا كَخَلْقِهِ فَتَشَابَهَ الْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلِ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ الْوَاحِدُ الْقَهَّارُ ] الرعد 16
واتا:
( (ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم)به‌ خوانه‌ناسان بلَىَ : كىَ په‌روه‌ردگارى ئاسمانه‌كان ‏و زه‌ويه‌؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بىَ ده‌نگ بوون) تؤ بلَىَ : (الله) په‌روه‌ردگاريانه‌، (چونكه‌ ئه‌وانه‌ كه‌رِو كويَرو لالَن له‌وانه‌يه‌ دان به‌و راستيه‌دا نه‌نيَن پاشان پيَيان بلَىَ: ئايا ره‌وايه‌ جگه‌ له‌و خوايه‌ پشت به‌شتانى تر ببه‌ستن و بيانكه‌نه‌ پشتيوان و خؤشه‌ويست، كه‌ ئه‌وانه‌ ته‌نانه‌ت بؤ خؤشييان قازانج‏ و زه‌ره‌ريان به‌ده‌ست نيه‌؟! هه‌روه‌ها بلَىَ: باشه‌ ئاخر كويَر و چاو ساغ وه‌ك يه‌كن؟! تاريكى و رووناكى چوونيه‌كن؟! (دياره‌ خوانه‌ناسى و بىَ دينى كويَرى و تاريكيه‌، ئيمان‏ و باوه‌رِو خواناسيش چاو ساغى و رووناكيه‌، به‌لَكو چه‌ند هاوبه‌شيَكيان داناوه‌ بؤ خوا، كه‌شتيان دروستكردووه‌ وه‌ك دروستكراوه‌كانى خواو جا دروستكراوه‌كه‌يان ليَ شيَواوه‌، پيَيان بلَىَ: (الله) به‌ديهيَنه‌رو دروستكارى هه‌موو شتيَكه‌ و ئه‌وزاته‌ تاكوته‌نهاو به‌ده‌سه‌لآت‏ و به‌هيَزو به‌ توانايه‌.)

ئايا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌ ڕوون ئاشكراو ئه‌و هه‌موو ئيعجازه‌ چی ده‌مێنێته‌وه‌ چگه‌ له‌وه‌ی بڵێين:
سبحان اللهم أنت الخالق العظيم الاعظم.




وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستكاری له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌ ((((( عبد المجيد هه‌ريری ))))))

س_ كواكب الاسلام ، مجلة الابتسامة.

واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 9 )
سه‌رپه‌رشتیاری-ب- ئاینی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 113
به‌رواری له‌ دایک بوون : Jul 2010
شوێن :
به‌شداریه‌کان : 1,588
ناوبانگ : 10

عبدالمجيدهه ريري لێره‌ نییه‌

New1 ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی سێيه‌م و كۆتایی

به‌روار : [ 01-16-2011 - 11:17 AM ]


[CENTER]ئيعجازله‌ وێنه‌كان دا _زۆرزۆرگرنگه‌_به‌شی سێيه‌م و كۆتایی

[IMG][/IMG]

خۆشه‌ويستان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ئيعجازێكمان به‌وێنه‌ له‌ دوو به‌ش پێشكه‌ش كردن وا لێره‌داو له‌به‌شی سێ يه‌م و كۆتایی، چه‌ند ئيعجازێكی ترتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ين به‌هيوای سوودبه‌خشيان.
[CENTER]

نزمترين شوێنی جيهان

[IMG][/IMG]

له‌م وێنه‌يه‌دا نزمترين شوێنی جيهان ده‌بينين،ئێره‌ ئه‌م شوێنه‌يه‌ كه‌وا جه‌نگی نێوان ڕۆم و فارسه‌كان تيايدا ڕوويدا.
قورئانی پيرۆز باسی ئێره‌شی كردوه‌و پێمان ڕاده‌گه‌ينێ كه‌ ئه‌م جه‌نگه‌ له‌نزمترين شوێنی جيهانه‌ له‌ وشكاييدا.
كاتێ باسی تێكشكانی ڕۆمه‌كان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
[ غُلِبَتِ الرُّومُ ،فِي أَدْنَى الْأَرْضِ وَهُمْ مِنْ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ ] الروم 2_ 3
واتا:
رؤمه‌كان تيَكشكيَنران (به‌ده‌ستى فارسه‌كان). له‌ نزيكترين و نزمترين ولاَتياندا، به‌لاَم له‌ ئايينده‌دا (نؤره‌يان ديَته‌وه‌) رؤمه‌كان دواى شكستيان سه‌رده‌كه‌ونه‌وه‌.
سه‌يربكه‌ن خۆشةويستان وشه‌ی(أَدْنَى الْأَرْضِ) واتا نزمترين زه‌وی ،ئێستاش ئه‌وه‌ سه‌لمێندراوه‌ كه‌وا ناوچه‌ی ده‌ريای مردوو ده‌وروبه‌ری نزمترين شوێنی جيهانن له‌وشكاييه‌وه‌،كه‌وا 390مه‌تر له‌ئاستی ده‌رياوه‌ نزمه‌ .
پرسياره‌كه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌يه‌،ئايا كێ به‌ سه‌روه‌رمان محمد_د.خ_ ی وت كه‌ ئه‌م شوێنه‌ نزمترين شوێنی جيهانه‌؟؟؟!!!.

[CENTER][COLOR="Red"]
الجوار الكنس[
/COLOR]

[IMG][/IMG]

وێنه‌يه‌كی كونه‌ ڕه‌شه‌كه‌يه‌ كه‌ دوكه‌ڵێكی زۆری بوه‌نه‌وه‌ری له‌خۆی لول داوه‌ .

زانايان ده‌ڵێن ئه‌م كونه‌ ڕه‌شانه‌ هه‌رگيزبه‌چاو نابينرێن ،چونكه‌ به‌خێراييه‌كی زۆر ده‌ڕۆن و ده‌جوڵێنه‌وه‌ و هه‌رشتێك بێته‌ به‌رده‌ميان ڕايده‌ماڵن و بزری ده‌كه‌ن ،زانايان ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ وه‌كو
_بێڵ_خاكه‌ناسی زه‌به‌لاح و مه‌زنی ئاسمان وان .
هه‌زارجار سبحان الله به‌ر له‌وه‌ی ئاشكرا بكرێت قورئانی پيرۆز باسی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت:
[ فَلا أُقْسِمُ بِالْخُنَّسِ الْجَوَارِ الْكُنَّسِ ] التكوير 15_16
واتا:
سويَند به‌و ئه‌ستيَرانه‌ى كه‌ په‌نهان ده‌بن ‏و ون ده‌بن له‌چاو، ياخود به‌هؤى سورِانه‌وه‌ى زه‌وى و خؤيانه‌وه‌ (به‌هؤى هه‌لَهاتنى خؤره‌وه‌) ون ده‌بن. ( به‌و هه‌سارانه‌ى كه‌ په‌نا ده‌گرن ‏و ديار ناميَنن.)
سه‌يری وشه‌ی (الخنس) بكه‌ن واتا ئه‌وه‌ی نابينرێت.هه‌روه‌ها وشه‌ی (الكنس) واتا ئه‌وه‌ی ڕای ده‌ماڵێ و ڕايده‌كێشێت وشه‌ی ( الجوار) واتا ده‌ڕوات،
ئه‌م مانايانه‌ش سيفه‌ته‌كانی كونه‌ ڕه‌شن كه‌ به‌م دواييانه‌ زانايان ئاشكرايان كردوه‌.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بێت ته‌نها پرسيارێكه‌:
ئايا ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌ نيه‌ له‌سه‌ر ڕاستی ئاينی پيرۆزی ئيسلام؟؟؟!!!.

شاخه‌كان ده‌جوڵێنه‌وه
‌‌

[IMG][/IMG]


له‌لێكۆڵێنه‌وه‌يه‌كی زانستی نوێدا زانايان ده‌ڵێن:مانگێكی ده‌ستكردی سه‌ر به‌ ده‌زگای ئاسمانه‌وانی( ناسا)ی ئه‌مريكايی ئه‌وه‌يان هه‌ست پێ كردوه‌ كه‌شاخه‌كان له‌شوێنی خۆيان جوڵه‌يان هه‌يه‌،هۆكاری ئه‌م جوڵه‌يه‌ش له‌شوێنك چه‌قاون كه‌ ده‌كاته‌ چينی دووه‌می زه‌وی(الطبقةالثانية)ئه‌م چينه‌ش نه‌رمه‌ چونكه‌ زۆر گه‌رمه‌و به‌به‌رده‌وامی گڕكانی تێدايه‌و هه‌ميشه‌ له‌جوڵه‌دايه‌ ،ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ ئه‌وه‌ی شاخه‌كان نه‌رمه‌ جوڵه‌يه‌كيان هه‌بێ به‌هۆی هێزی ئه‌م گه‌رميه‌ زۆره‌ی له‌بنيه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت،ئه‌م جوڵه‌يه‌ش بۆچه‌ندين مليۆن ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه،ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌ ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه‌وا چينی دووه‌م و سێيه‌می زه‌وی به‌هێزیكی زۆره‌وه‌ پاڵ به‌ توێكڵی چينی يه‌كه‌می زه‌وی ده‌نێن و ئه‌م جوڵه‌يه‌ی شاخه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
خۆشه‌ويستانم سه‌ير بكه‌ن ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی سه‌يرتر ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ له‌ساڵی 2010كراو ئه‌م ئه‌نجامه‌ی لێ كه‌وته‌وه‌.به‌ڵام قورئانی پيرۆزبه‌رله‌ 1430ساڵ باسی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت:
(وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ ) النمل 88
واتا:
تؤ كيَوه‌كان ده‌بينيت وا ده‌زانيت كه‌ وه‌ستاون‏ و بىَجوولَه‌ن، له‌كاتيَكدا كه‌ ئه‌وانيش وه‌كو هه‌ور له‌ جوولَه‌دان (چونكه‌ زه‌وى به‌خيَرايى هه‌زار كيَلؤمه‌تر له‌ سه‌عاتيَكدا به‌ده‌ورى خؤيدا ده‌سورِِيَته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تاى به‌رپابوونى قيامه‌تدا كيَوه‌كان وه‌كو خورى شي كراوه‌ ده‌بريَن به‌ ئاسماندا و چالَ‏ و چؤلَى زه‌ويان پىَ پرِده‌كريَته‌وه‌)، ئه‌مه‌يه‌ ده‌ستكردى ئه‌وخوايه‌ى كه‌هه‌موو شتيَكى به‌وپه‌رِى ريَكوپيَكى دروستكردووه‌، به‌رِاستى ئه‌وزاته‌ زؤر ئاگايه‌ به‌و كاروكرده‌وانه‌ى كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.).
به‌ڕێزه‌كانم باسه‌يری وشه‌ی (وهي تمر) بكه‌ين واتا چياكان ده‌ڕۆن،ئايا ئه‌مه‌ ئيعجازێكی ڕوون و ئاشكرا نيه‌ له‌سه‌ر ڕاستی ئه‌م قورئانه‌ پيرۆزه‌؟؟؟؟!!!!.
[CENTER]
تكايه‌ خۆتان مه‌كوژن!!!!.

[IMG][/IMG]

له‌بابه‌تێك كه‌ ڕۆژنامه‌ی (د‌يلی ميل )بڵاوی كردۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ دوپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا جگه‌ره‌كێشان هۆكاره‌ بۆ تووش بوون به‌50 نه‌خۆشی كوشنده‌،له‌وانه‌ شێرپه‌نجه‌ی سيه‌كان،شێرپه‌نجه‌ی ده‌م،ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ،به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن،جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ.هتد......
له‌م وێنه‌يه‌دا سيه‌كانی كه‌سێكی جگه‌ره‌خۆر و كه‌سێكی جگه‌ره‌نه‌خۆر به‌دياركه‌وتوه‌ ،ده‌بينين چۆن هی جگه‌ره‌ خۆره‌كه‌ ڕه‌ش بوه‌و جياوازه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تر.
با له‌ به‌راوردكردنيان واز بێنين بۆ‌ جگه‌ره‌خۆره‌كان.
برای جگه‌ره‌ خۆرم كاتێ ويستت جگه‌ره‌يه‌ك دابگيرسێنی بيرله‌م ئايه‌ته‌ بكه‌وه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ پێت ده‌فه‌رموێت:
( وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ) النساء 29
واتا:
خؤتان مه‌كوژن‏ به‌رِاستى خوا ميهره‌بانه‌ پيَتان..

[CENTER]
ڕه‌نگه‌كانی ئاگرو پله‌ی گه‌رميه‌كه‌ی.

[IMG][/IMG]


ئه‌مه‌ وێنه‌ی يه‌كێك له‌ گڕكانه‌كانه‌ كه‌ له‌به‌رزی پله‌ی گه‌رميه‌كه‌ی له‌ كوڵێن به‌رده‌وامه‌،ئه‌م ئاگره‌ وێنه‌يه‌كی بچوك كراوه‌يه‌ له‌ئاگری دۆزه‌خ.
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:
إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ،تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ،َقالوا بَلَى قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِنْ شَيْءٍ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ،وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ،فَاعْتَرَفُوا بِذَنْبِهِمْ فَسُحْقًا لِأَصْحَابِ السَّعِيرِ الملك7_ 11
واتا:
( هه‌روه‌ها بؤ ئه‌وانه‌ش كه‌ باوه‌رِيان به‌ په‌روه‌ردگاريان نيه‌، سزاو ئازارى دؤزه‌خ ئاماده‌يه‌، ئاى كه‌ چاره‌نووس‏ و سه‌رئه‌نجاميَكى زؤر ناسؤرو ناخؤشه‌… ( كاتيَك فرِىَ ده‌دريَنه‌ ناوى ده‌نگيَكى ناسازو ناخؤش و لووره‌يه‌ك له‌ دؤزه‌خه‌وه‌ ده‌بيستن، له‌كاتيَكدا قولَپ ده‌دات‏ و ده‌كولَيَت. ( له‌ داخى خوانه‌ناسان خه‌ريكه‌ پارچه‌ پارچه‌ ببيَت‏ و ليَك ببيَته‌وه‌، هه‌ر جاريَك ده‌سته‌ و تاقميَك فرِىَ ده‌دريَته‌ ناوى پاسه‌وانى دؤزه‌خ ليَيان ده‌پرسيَت: باشه‌، ترسيَنه‌ريَكتان بؤ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه‌ ئاگادارتان بكات؟! ( له‌ وه‌لآمدا به‌كه‌ساسيه‌وه‌ ده‌لَيَن: با، به‌لَىَ، له‌رِاستيدا ترسيَنه‌رمان بؤهات، به‌لآم ئيَمه‌ برِوامان پيَنه‌كردن و وتمان: خوا هيچى له‌م باره‌يه‌وه‌ نه‌ناردووه‌، ئيَوه‌ ته‌نها له‌ گومرِايى گه‌وره‌دا گيرتان خواردووه‌ و هيچى تر!! ئينجا ده‌لَيَن: ئه‌گه‌ر ئيَمه‌ گويَمان بگرتايه‌ و بيرو هؤشمان به‌كار بهيَنايه‌ نه‌ده‌بووينه‌ نيشته‌جيَى دؤزه‌خ. ( ئه‌وسا ئيتر به‌ناچاريى و خه‌جالَه‌تيه‌وه‌ دان به‌گوناهو تاوانى خؤياندا ده‌نيَن، جا با نيشته‌جيَكانى دؤزه‌خه‌ له‌وه‌ولاترچن)..

ڕه‌نگی سوری ئاگر بريتيه‌ له‌ نزمی پله‌ی ئاگره‌كه‌ به‌هه‌زاران پله‌،به‌ڵام ئاگری دۆزه‌خ ڕه‌شێكی تاريكه‌ كه‌ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌يه‌ له‌سه‌ر پله‌یه‌كی يه‌كجاربه‌رزی ئاگره‌كه‌،خوايه‌ گيان ده‌بێ چه‌ند گه‌رم بێت؟؟؟!!!.
.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی جێگای سه‌رسوڕمان بێت ئه‌وه‌يه‌ كه‌وا دۆزه‌خ 7 ده‌رگای هه‌يه‌ ،ئه‌گه‌ر له‌قورئانيش بگه‌ڕێين ده‌بينين كه‌وا 7 جار وشه‌ی ڕه‌نگی ڕه‌ش باسكراوه‌، واتا به‌ژماره‌ی ده‌رگاكانی دۆزه‌خ ئايا ئه‌مه‌ ده‌كرێت به‌ڕێكه‌وت بێت؟؟؟؟!!!!.

ڕه‌شه‌بای ئاگراوی!!!!.
[IMG][/IMG]

ئه‌مه‌ وێنه‌يه‌كی ناوازه‌ی ڕه‌شه‌بايێكه‌ كه‌ له‌ دارستانه‌كانی به‌ڕازيل ڕووی داوه‌،زانايان ده‌ڵێن ئه‌مه‌ ترسناكترين جۆری ڕه‌شه‌بايه‌،چونكه‌ هێزه‌ وێرانكه‌ره‌كه‌ی زۆر به‌رزه‌و هه‌موو شتێك ده‌سوتێنێت،ئه‌م جۆره‌ ڕه‌شه‌بايانه‌ زۆر ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌ده‌ن،زانايان تائه‌م دواييانه‌ شتێكيان له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه‌ نه‌ده‌زانی به‌ڵام قورئانی پيرۆز باسی ئه‌مه‌شی كردوه‌و ده‌فه‌رموێت:
(فَأَصَابَهَا إِعْصَارٌ فِيهِ نَارٌ فَاحْتَرَقَتْ)
واتا:
كه‌چى له‌ناكاو گه‌رده‌لوليَك گرِوگه‌رميه‌كى به‌هيَزى تيَدابيَت وهه‌لَكاته‌سه‌رى‏و يه‌كسه‌ربسووتيَت.
له‌سه‌رده‌مێك كه‌وا كه‌س زانياريێكی له‌م باره‌وه‌ نه‌بوو ،به‌ڵام قورئان باسی كردوه‌.
ئايا ئه‌مه‌ ش هه‌ر ڕێكه‌وته‌؟؟؟!!!.

[CENTER]
مۆری سه‌رپه‌نجه‌كان

[IMG][/IMG]


زانست ئه‌وه‌ی ئاشكرای كردوه‌ كه‌وا هه‌ر له‌سه‌رده‌می حه‌زره‌تی ئاده‌مه‌وه‌ تاكو ئه‌م چه‌رخه‌ هه‌موو كه‌سێك خاوه‌ن سه‌رپه‌نجه‌ی تايبه‌ت به‌خۆيتی و خه‌ته‌كانی په‌نجه‌ی كه‌س به‌وه‌ی تر ناچێت،ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ به‌ڵگه‌يه‌ك بۆ ناسينه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك و ئاشكراكردنی تاوانه‌كان و هتد.......
ئايا سه‌ير نيه‌ كه‌قورئان باسی ئه‌مه‌ی‌ كردبێت؟؟؟!!!.
[ بَلَى قَادِرِينَ عَلَى أَنْ نُسَوِّيَ بَنَانَهُ ] القيامة 4
واتا:
( به‌لَىَ، له‌وه‌ زياتريش ده‌كه‌ين و توانامان هه‌يه‌ كه‌ نه‌خشه‌ ورده‌كانى سه‌ر په‌نجه‌كانى به‌دى بهيَنينه‌وه‌.).
ئايا ده‌كرێ بڵێين قورئان له‌لايه‌ن مرۆڤه‌وه‌ نوسراوه‌؟؟؟!!!.

وه‌رگێڕانی به‌ده‌ستكاری له‌ عه‌ره‌بيه‌وه‌ ((((( عبد المجيد هه‌ريری ))))))

س_ كواكب الاسلام ، مجلة الابتسامة




واژووی ئه‌ندام :



اللهم يا غفار أنت الغفار ونحن المذنبون
facebook: Abdl Majeed Hariri
twitter.com/Majeed heriri
[email protected]
[email protected]
[email protected]
skype............Majeed heriri
NIMBUZZ.......Majeed heriri

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
 
 ژماره‌ی به‌شداری : ( 10 )
به‌رێوه‌به‌ری گشتی
ژماره‌ی ئه‌ندام : 15
به‌رواری له‌ دایک بوون : Apr 2010
شوێن : خه‌لیفان-گه‌ڕه‌كی عه‌لیاوه‌-
به‌شداریه‌کان : 4,279
ناوبانگ : 10

d.sarhang لێره‌ نییه‌

سه‌ره‌كی

به‌روار : [ 01-16-2011 - 05:05 PM ]


ده‌ستت خۆش بێت


واژووی ئه‌ندام :

وه‌ڵام دانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ق كردن
زیاد كردنی وه‌ڵام

ماڵپه‌ڕه‌ هه‌ڵواسراوه‌كان (بووكمارك)

ئامرازه‌كانی بابه‌ت
شێوازه‌كانی نیشاندان

یاسای په‌یام
ناتوانی بابه‌تی نوێ بنووسی
ناتوانی وه‌ڵام بۆ بابه‌ت بنووسی
ناتوانی فایله‌كانت باربكه‌ی
ناتوانی به‌شداریه‌كانت چاك بكه‌ی

BB codeچالاكه‌
خه‌نده‌كان چالاكه‌
كۆد [IMG] چالاكه‌
كۆد HTML ناچالاكه‌

گواستنه‌وه‌ی خێرا


RSS 2.0 XML MAP HTML RSS

كورد دیزاین | kurdDesign

ئێستا كاتژمێر : 07:35 PM به‌كاتی كوردستان


www.khalefan.com/vb
SMS Translated By kurdD ©2009