له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه‌كه‌ی دا نه‌ناوه ئه‌مه كورته‌یه‌ك له ژیانی
ناوی خدر و کوڕی ئه‌حمه‌دی شاوه‌یسی میکایلییه، له گوندی "خاکوخۆڵی" شاره‌زوور له ساڵی 1800 ز. (1210 ک.) له دایک بووه و له ساڵی 1856ز. (1273 ک.) له ئه‌سته‌مووڵ کۆچی دوایی کردووه. ( بڕێ وه‌کوو مامۆستا عه‌لائه‌ددین سه‌ججادی ده‌ڵێن که نالی له 1797ی زایینی‌دا هاتوه‌ته دنیا و له 1855دا مردووه. ته‌نیا مامۆستا سه‌ججادییه که ده‌ڵێ نالی ته‌مه‌نی 58 ساڵ بووه.)
به پێی ڕێبازی ئه‌و سه‌رده‌مه له سه‌ره‌تاوه قورئانی پیرۆز و ورده کتێبی فارسی خوێندووه. به فه‌قێیه‌تی شار و دێهاتی قوتابخانه‌داری کوردستان گه‌ڕاوه. له سه‌رده‌می لاوێتیدا چووه بۆ قه‌رداغ. دوایی بۆ ته‌واوکردنی خوێندن ڕووده‌کاته سلێمانی و له‌وێ ئیجازه‌ی وه‌رگرتووه. زۆرتر له سنه و سابڵا‌غ و زه‌ردیاوای قه‌ره‌داغ و هه‌ڵه‌بجه و سلێمان ماوه‌ته‌وه.
باسێک له سه‌ر نازناوی شاعیر:
له بورهانی قاتێعدا وشه‌ی "نالی" به‌م ماناگه‌له هاتووه: شمشاڵ، قه‌ڵه‌می نووسین، خه‌یزه‌ران، قامیشی شه‌که‌ر، جۆگه‌ی بچکۆله و گه‌وره، ناوی باڵنده‌یه‌کی بچووکی خۆشئاواز. نالی له فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا مانایه‌کی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
"ناڵی" ئه‌م ماناگه‌له‌ی هه‌یه: ئه‌گه‌ر ناو بێ نه‌عل واته هه‌ر شتێک که له پێ بکرێ، ئه‌گه‌ر کار بێ دوو مانای هه‌یه؛ یه‌که‌م ناڵی واته ناڵاندی و هاواری لێ به‌رزبووه‌وه، دووه‌م ناڵێ واته قسه ناکات.
به‌ڵام مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕیس(د.خ) له پێشه‌کییه‌ک که بۆ دیوانی نالی نووسیوه ئاماژه به‌وه ده‌کا که " نالی " درووستتره.
****
نالی گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستیی کیژێک به ناوی "حه‌بیبه" بووه‌که کارێکی زۆری کردوه‌ته بزواندنی هه‌ستی شاعیرانه و خه‌یاڵی قووڵی. نالی له چه‌ند لایه‌کی دیوانه‌که‌یدا ناوی "حه‌بیبه" و له دوو لاشدا ناوی "مه‌حبووبه‌ی" هێناوه که مه‌به‌ستی هه‌ر خۆشه‌ویسته‌که‌ی، حه‌بیبه، بووه:
1- جه‌نانی وه‌ک جینان کردم به ماوا (حه‌بیبه) ی (ماڵیاوا)، ماڵی ئاوا
2- پێم ده‌ڵێن( مه‌حبووبه)خێلوقیچه، مه‌یلی شه‌ڕده‌کا/خێلوقیچه، یا ترازووی نازی نه‌ختێ سه‌رده‌کا
3- ئاخ له گه‌ڵ ئێمه(حه‌بیبه) سه‌ری په‌یوه‌ندی نییه/نه‌یشه‌که‌ر قه‌دده، به‌ڵام به‌ندی هه‌یه، قه‌ندی نییه
4- (نالی) له‌بی (حه‌بیبه) هه‌م ته‌یبه، هه‌م ته‌بیبه/ خولاسه‌یی له‌بیبه، فه‌رمانبه‌ری له‌بی به
نالی و مه‌به‌ستی شیعری:
1. دڵداری، که به‌شی هه‌ره زۆری شیعره‌کانی له‌م جۆره‌یه. غه‌زه‌ڵه دڵدارییه‌کانی نالی زاده‌ی خۆشه‌ویستی حه‌بیبه‌یه. ئه‌و کچه ده‌ورێکی باڵای بووه بۆ دروستکردنی مانا و وێنه له لای شاعیر:
ده‌ستم له‌گه‌ردنی خۆت هه‌ڵمه‌گره ئه‌ی حه‌بیبه
وه‌بزانه خوێنی خۆمه، یا مننه‌تی ڕه‌قیبه
2. وه‌سف، به تایبه‌ت وه‌سفی به‌هار و دیمه‌نی سروشت. جوانیی سروشتی کوردستان هه‌وینێکی گرنگی شیعری نالییه: گوڵ تاجی له سه‌ر ناوه چه‌مه‌ن مه‌خمه‌ڵی پۆشی
هات موژده که خیلعه‌ت گه‌ییه به‌ر به‌موباهات
3. نزا و پاڕانه‌وه له خوا:
به قوربانی عولوومی ئه‌ووه‌لین و ئاخرینت بم
له‌گه‌ڵ ئه‌سراری قورئانت که‌وا ئه‌لتافی سوبحانه
مورادم زیلله‌ت و پاڕانه‌وه‌ی حاڵه نه‌وه‌ک نه‌عته
به چه‌ن به‌یتێکی کوردانه که قورئانت سه‌ناخوانه
ئه‌گه‌رچی کوردی دووری شاره‌زووری قه‌سوه‌تم،ئه‌مما
وه‌سیله‌م ته‌یبه و حیلمی شه‌فیع و فه‌زلی مه‌ننانه
به سه‌رهاتوومه ئه‌و خاکه که هه‌ر میسقاله زه‌ڕڕێکی
به میزانی شه‌فاعه‌ت کێوی حیلم و به‌حری غوفرانه
4. یادی نیشتمان، بۆ نموونه له قه‌سیده که‌یدا که بۆ سالمی ناردووه. هه‌روه‌ها ئه‌یه‌وێ بڵێ که کوردی له زمانێکی تر باشتر ده‌زانێ بۆیه ده‌یه‌وێ خۆی تاقیکاته‌وه:
ته‌بعی شه‌ککه‌رباری من کوردی ئه‌گه‌ر ئینشاده‌کا
ئیمتیحانی خۆیه مه‌قسوودی له عه‌مدا واده‌کا...
که‌س به ئه‌لفازم نه‌ڵێ خۆ کوردییه خۆکردییه
هه‌ر که‌سێ نادان نه‌بێ خۆی تالیبی مه‌عنا ده‌کا
5. لاواندنه‌وه و پیاهه‌ڵدانی پاش مردن، بۆ نموونه غه‌زه‌ڵه‌که‌ی له مه‌ڕ وه‌فاتی سلێمان پاشای بابان، له گه‌ڵ قه‌سیده‌که‌ی که بۆ مه‌رگی باوکی حه‌بیبه وتوویه‌تی.
ماته‌م وه‌کوو زولفه‌ینی سییه‌هـ گرتی سه‌راپات
پۆشی له ڕوخت ته‌عبییه‌یی به‌یده‌ق و شامات
دیده‌ت وه‌کوو گوڵ سووره پڕی شه‌ونمی ئه‌شکه
یا لاله‌یی پڕ ژاڵه‌یه دوو نێرگسی شه‌هلات!
بۆ گریه‌یی تۆ ڕه‌نگه منیش هێنده بگریێم
گه‌وهه‌ر بڕژێنین به بوڵندیی قه‌دوباڵات
6. مه‌دح و پیاهه‌ڵدان وه‌کوو: مه‌دحی سوپای بابان، مه‌دحی وڵات، مه‌دحی پێغه‌مبه‌ر.
ئه‌ی تازه جه‌وان! پیرم و ئوفتاده و که‌وتووم تا ماوه حه‌یاتم
ده‌ستێ بده‌ره ده‌ستی شکه‌سته‌م، که به سه‌ر چووم قوربانی وه‌فاتم
تۆ یووسفی ئه‌و حوسنی له سه‌ر میسری جینانی من پیرم و فانی
له‌م کولبه‌یی ئه‌حزانه نه زیندووم و نه مردووم هه‌روا به ته‌ماتم...
7. شیعری کۆمه‌ڵایه‌تی: به شێوه‌یه‌کی گشتی ناوه‌ڕۆکی شیعری نالی خه‌ریکی بابه‌ته‌کانی جوانی و دڵداری و سروشته، وه‌کوو هه‌موو شاعیره کلاسیکییه‌کانی دیکه. به‌ڵام شاعیر ئه‌م مه‌به‌ستانی جارووبار به شێوازێکی فه‌لسه‌فی و داناییانه ده‌رده‌بڕێ، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌وجۆره شیعره وه‌ک داخراو ده‌که‌ونه ناوه‌وه و هه‌ندێکیان تا ئێستاش به ته‌واوی له ڕووی ماناوه ساغ نه‌بوونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی زیاتر خۆی پێوه خه‌ریک کردووه مه‌سه‌له‌ی ده‌روێشییه له کوردستاندا. نالی شاره‌زای تیۆرییه‌کانی سۆفیزم بوو، جا ئه‌گه‌ر دژی ده‌روێشیزم(وه‌ک پراکتیکی سۆفیزمی ئیسلامی) بووبێ وه‌ک تیۆری، که‌ڵکی له سۆفیزم وه‌گرتووه و ئاماژه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی گیانی ئه‌و بێروباوه‌ڕه کردووه. نالی خۆی له گێتی ده‌روێشی نزیک نه‌که‌وتۆته‌وه.
یه‌کێ له ڕه‌وشته ئاڵۆز و پڕ له ته‌نگوچه‌له‌مه‌کانی ده‌روێشی ئه‌وه‌یه دیوی ده‌ره‌وه‌ی له گه‌ڵ دیوی ناوه‌وه‌ی ڕێک ناکه‌وێ:
نالی که ویقاری نییــه بێ باکه له خه‌ڵقی/ سۆفی که سولووکێکی هه‌یه عوجـــب و ڕیایه
****
ڕیشه‌که‌ی پان و درێژه بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌کا /زاهیره هه‌ر که‌س له تووڵ و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا
****
ئه‌م ئه‌رزه مه‌زره‌عی عه‌مه‌له و گوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ل
هه‌نــدێ بــووه مه‌سـجــید و به‌عــزێ بـه مه‌زبه‌له........................... .................................................. .................................................. ..............................................
sarchawa
techkurd