بینینی ته‌واوه‌تی : تكایه یارمه‌تی ئه‌ندامانی به‌رێز
salmsurchy
11-10-2010, 07:16 PM
ســــــــــلاو بةريزان دةمةويَ هاوكاريم كةن لةهةنديَك زانيارى لةبارةى تــــــاوانى كــــــوشـــــتن لةروى يـــاســـاو شـــةريعةت
تـــويَزينةوةيةكـــــم هـــــةية لةســـــةر ئةم بابةية هيوادارم هاوكاريم كـــةن بةهاوكــــارى ئيَوة ســـــةركــــةوتودةبم
ARASN
11-10-2010, 08:12 PM
كاكه سالم من بۆت گه‌راوم ئه‌وه‌نده‌م ده‌ست كه‌وت هیوادارم سود ببینی لێی
فه‌رموو له‌م لینكه ببینه
http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1724
ARASN
11-10-2010, 08:12 PM
كاكه سالم من بۆت گه‌راوم ئه‌وه‌نده‌م ده‌ست كه‌وت هیوادارم سود ببینی لێی
فه‌رموو له‌م لینكه ببینه
http://www.dangiislam.org/v/content/babet-0/1724
younis-xalifani
11-10-2010, 09:01 PM
فه‌رمو برا به رێزه كه‌م منیش ئه ونده‌م ده‌ست كه وت هیوادارم سودی هه بێت
خه‌تی نێتم زۆر خاوه ئه‌گینا هی زیاتریشم بۆت دا ده نا
سێداره زمانی کۆنی تۆڵه یان ..
نیچه له په‌رتووکی ره‌چه‌ڵه‌کناسیی ره‌وشتدا ده‌ڵێت : زۆربه‌ی ئه‌وشتانه‌ی ئه‌مڕۆ به باش ده‌ناسرێن سه‌رده‌مێک خراپ بوون و زۆر شتیش که ئه‌مڕۆ خراپن کاتێ باش بوون.
مه‌به‌ستی نیچه له "شت " خاڵه‌کانی بواری ره‌وشتیه.یا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ به ره‌وشت ناوزه‌د ده‌کرێت. به‌ڵام ئێستاش ئه‌م پرسیاره بۆ مرۆڤ به ئاوه‌ڵائی ماوه‌ته‌وه که به راستی ره‌وشت چیه؟ مرۆڤ بۆ ده‌بێت، نیچه وته‌نی له زۆریه‌ک له غه‌ریزه‌کانی چاوپۆشی بکات ،یا به‌سه‌ریاندا زاڵ بێت و بیانخنکێنێت بۆ ئه‌وه‌ی سنوره ره‌وشتیه‌کانی نه‌به‌زاندبێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوی ره‌ش نه‌کرێت یا توشی سزا نه‌بێت.
چه‌مکی ره‌وشت له‌درێژه‌ی ته‌مه‌نی خۆیدا، له‌سه‌ر روباری خوێن شه‌تڵ کراوه و به‌خوێن هه‌ڵی داوه و گه‌یشتوه‌ته ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه. به‌ڵام ئێستاش پێناسه‌ێکی ته‌واو رون و یه‌ک ده‌ستی نیه. له کلتور و فه‌رهه‌نگێکه‌وه بۆ ئه‌وی تر شکل و ره‌نگ و روی ده‌گۆردرێت.
بۆ زۆر شتی بچوک و له‌چاوی ئه‌مڕۆدا بێ بایه‌خ،سه‌رده‌مانێک به هه‌زاران ئینسان قوربانی کراون. تا پێش ئه‌وه‌ی مرۆڤ خاوه‌نی یاسا بێت، ئه‌وه‌ی توانای تۆله‌سه‌ندنه‌وه‌ی ببوایێت خۆی ئه‌وکاره‌ی ده‌کرد .پاش دانانی یاساش،ئه‌وه حکومه‌ته‌کان بوون و هه‌ن که سزای تایبه‌ت بۆ تاوانه‌کان داده‌نێن و جێبه‌جێی ده‌که‌ن.تا هاتوه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی ئینسانه‌کان له باری کلتوری و زانسته‌وه،سزای کوشتن که‌متر کراوه‌ته‌وه و ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتیان بۆ ده‌بڕایه‌وه،که‌متر کراون.
له نێوان ساڵه‌کانی (1972ــ 1750 پ .ز)حاموڕابی یه‌که‌مین یاسای بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌ی ئه‌وده‌مه‌ی خۆی دانا که به چاو پۆشی له یاسای ئورنمو (2070 ــ 1900 پ.ز) و عه‌شتا ( 1934 ــ 1924 پ.ز ) له‌به‌ر به‌رته‌سکی ده‌سه‌ڵات و یاساکان، کۆنترین یاسای نوسراوه. له‌یاساکه‌ی حامورابیدا بۆ زۆرتاوان که ئێستا نه‌ک تاوان نیه به‌ڵکو زۆریش ئاساییه، سزای کوشتن دانراوه.بۆ وێنه: 1. ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێک به بێ شاهێد و بێ نوسین بکڕێت و ئه‌وشته له‌ماڵیدا بدۆزرێته‌وه ئه‌و که‌سه ده‌کوژرێت2.ئه‌گه‌ر که‌سێک شتێکی لێدزرا و لای که‌سێک دۆزرایه‌وه و نه‌یتوانی به شاهێد بیسه‌لمێنیت که ئه‌و شته هی ئه‌وه ئه‌و که‌سه ده‌کوژرێت3. ئه‌گه‌ر ژنێک تاوانی کاری بێ ئابڕوانه‌ی درایه پاڵ، ئه‌بێ ئه‌و ژنه خۆی بخاته نێو ئاو بۆ ئه‌وه‌ی بخنکێت....
حاموورابی زۆر به ته‌سه‌لی تاوانه‌کان و سزاکانی دیاری کردوه. سزای کوشتنیش به شێوه‌گه‌لی جۆراجۆری وه‌کو خنکاندن و گڕتێبه‌ردان،سینگتێبڕین،ب ردباران کردن،سه‌ربرین و هه‌لواستن.. جێبه‌جێ کراوه که به‌شێک له‌م مێتودانه له یاسا ئاینیه‌کان و یاساکانی ئه‌مڕۆیی که له ئاینه‌کانه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه ره‌نگی داوه‌ته‌وه. زۆرێک له‌و شتانه‌ی که سه‌رده‌مێک وه‌ک تاوان ژمێردراون ورده ورده و به تایبه‌ت پاش راگه‌یاندنه جیهانیه‌که‌ی مافه‌کانی مرۆڤ خزاونه‌ته خانه‌ی مافه تاکه‌که‌سیه‌کان و ژیانی پریواتی مرۆڤه‌کان و له زۆر جێگه‌شدا پێناسه‌ی ره‌وشتیان بۆ ده‌کرێت و ده‌چنه خانه‌ی پریواته‌وه و له زۆربه‌ی ولاتان، به‌تایبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که یاساکانیان له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ داڕشتوه، وه‌ک بابه‌تێکی شه‌خێی دێنه ئاراوه و که‌س بۆی نیه ده‌ستی تێ وه‌ردات،چ بگاته ئه‌وه‌ی وه‌ک تاوان سه‌یر کرێت و سزای بۆ دابنرێت. بۆ وێنه ده‌توانین باس له پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ژن و پیاو و باری سێکس و جنسی بکه‌ین.که به پێی مافی مرۆف ئه‌مانه نه‌ته‌نیا تاوان نین به‌لکو ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وه‌ها پێوه‌ندیگه‌لێکی نێوان که‌سانه‌وه وه‌ک تاوان ده‌ژمێردرێت و که‌سه‌که بۆی هه‌یه سکالای خۆی له‌م ده‌ستێوه‌ردانه پێشکه‌شی دادگا بکات و داوای سزایان بکات.یان شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردن که به ته‌واوی پریواته و که‌س بۆی نیه به که‌سێک بڵێت بۆچی وه‌ها جلێک له‌به‌ر ده‌که‌یت،یان که‌س بۆی نیه شێوه‌ی جل له‌به‌ر کردن بۆ خه‌ڵک دیاری بکات.
ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره له هه‌مو دونیادا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی پێشکه‌وتو، زۆر که‌م کراونه‌ته‌وه و له به‌شێکی(115وڵات ) ئه‌م ولاتانه‌شدا سزای کوشتن به ته‌واوی هه‌لگیراوه. 79 وڵات سزای کوشتنیان بۆ هه‌موو تاوانێک هه‌ڵگرتوه،13 وڵات سزای کوشتنیان بۆ ته‌واوی تاوانه‌کان له کاتی ئاشتیدا هه‌ڵگرتوه،23 وڵاتیش ئه‌م سزایه‌یان له پراکتیکدا لا بردوه. ئه‌مڕۆ نزیکه‌ی 80 وڵات سزای کوشتن به‌کار دێنن، به‌لام وه‌نه‌بێ که هه‌موو ساڵێک به‌کاری بێنن. له نێو زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌شدا ئه‌و تاوانانه‌ی که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره زۆر که‌من و ته‌نیا بۆ تاوانگه‌لی ترسناک به‌کار دێت.
له‌و وڵاتانه‌دا که حکومه‌تگه‌لی دیکتاتۆر و یان دیکتاتۆریه ئایدیولوژیه‌کان ،ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه،هێشتا تاوانگه‌لێک که سزای کوشتنیان له‌سه‌ره، به‌شێکی زۆریان ئه‌و مافانه‌ن که له راگه‌یاندنه گشتیه‌که‌ی مافی مرۆڤدا، له بازنه‌ی مافه‌کاندا دانراوه و نابێت به تاوان بژمێردرێن.وه‌کو تاوانی سیاسی،پێوه‌ندیه‌کانی نێوان ژن و پیاو و باره جنسیه‌کان و هه‌ڵبژاردنی ئایین و ده‌ربڕینی بڕوا و ره‌خنه له ئایین و... . له‌م وڵاتانه‌دا، به بۆنه‌ی پێڕه‌و کردنی کلتورێکی پڕ له توند و تیژی و تۆقاندن له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه،بارێک ی کلتوری خوێنرێژانه و پڕ له بێ به‌زه‌یی له کۆمه‌ڵگاکه‌شدا زاڵه و بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرجار له لای خه‌ڵکی عادی ئه‌م بڕوایه دروست بێت که کوشتن، مافێکه بۆ حکومه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌دا.
بۆ وێنه له وڵاتانی ئیسلامیشدا، خه‌ڵکانێک له به‌ردبارانکردنه‌کاندا به‌شداری ده‌که‌ن،یان ده‌چنه سه‌یری له‌داردانی تۆمه‌تبارکراوه‌کان به‌و جۆره تاوانانه. ئه‌م کلتوره له‌وه‌ها کۆمه‌ڵگاگه‌لێکدا ته‌نیا له‌لای ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه به‌ڕێوه نه‌چوه، به‌ڵکو زۆر جار له نێو ئوپوزسیونه‌کانی ئه‌وانیشدا که کرده‌وه‌کانی حکومه‌ت به دژی ئینسانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و خۆیان به لایه‌نگری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ناسێنن،ره‌نگێکی تۆخی داوه‌ته‌وه.بۆ وێنه هه‌لسوکه‌وتی گروپه سیاسیه‌کانی ئوپوزسیونی وڵاتی ئێران باس ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ دیله‌کان یان ئه‌ندامه‌کانی خۆیان کردویانه. کاتێک سه‌یری بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه سیاسیانه ده‌که‌ی، باس له کوشتنه هه‌ره‌مه‌کیه‌کانی دیله‌کان ،چ ئه‌ندامانی خۆیان و چ که‌سانی گیراو له شه‌ری نێۆ خۆدا و چ ئه‌وانه‌ی که له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ رژیمدا که‌وتونه‌ته ده‌ست ئه‌م گروپانه.(سه‌یری بیره‌وه‌ریه‌کانی حاته‌م مینبه‌ری له سایتی هه‌لوێست بکه‌ن).ئه‌م چه‌شنه کلتوره به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر له‌نێوان ئه‌م گروپه سیاسیانه‌دا به شێوه‌ی کوشتنی سیاسی و تروری شه‌خسیه‌تی، له‌نێو خۆی حزبه‌کاندا و به‌تایبه‌ت دژ به یه‌کتر به‌کاری دێنن.نمونه‌ی ئه‌م کاره رۆژانه له‌نێو سایته‌کاندا به زۆری ده‌بیندرێت و پێویست به به‌ڵگه ناکات.
لایانگرانی سزای کوشتن ،سێ جۆر ئه‌رگومێنت دێننه‌وه بۆ سزای کوشتن که بریتین له: 1 - پێشگیری که‌سی. 2 - پێشگیری گشتی. 3 - تۆڵه له ئه‌رگومێنتی یه‌که‌مدا پاساوی سزای کوشتن ئه‌وه‌یه که له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سی تاوانبارتاوانه‌که‌ی دوپات نه‌کاته‌وه، باشتره بکوژرێت( پیویسته بوترێت لێره‌دا زۆرتر،مه‌به‌ست له تاوانه‌کان،تاوانی کوشتن و تاوانی ترسناکی له‌م چه‌شنه‌یه).به‌ڵام لێکۆلینه‌وه‌کانی کارناسان له چه‌ندین شوێنی جیاوازی دونیادا توانیویه‌تی به جوانی، ئه‌م ئه‌رگومێنته بێبایه‌خ و پوچه‌ڵ بکاته‌وه.به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی کومیسیونی شاهانه‌ی بریتانیا له ساله‌کانی 1949ـ 1953 له 129 گیراوی ئازاد کراو ته‌نیا یه‌کێکیان توشی تاوانی دوباره بوته‌وه.هه‌روه‌ها له 5ـ 1964 له ئامریکا له 16 گیراوی حوکمدراوی کوشتن، هیچیان تاوانی کوشتنیان ئه‌نجام نه‌داوه.له 72ـ 1959 له 268 گیراوه که به کوشتن حوکم درابوون، پاش ئازاد کردنی مه‌رجیان ته‌نیا یه‌کێکیان حوکم دراوه‌ته‌وه.له ساله‌کانی 83ـ 1966 له وڵاتی سوید له 1258 که‌س که به تاوانی کوشتن حوکم درابوون،ته‌نیا 25 که‌سیان توشی تاوانی له‌و جۆره بونه‌ته‌وه،که به پێی ئه‌م ئه‌رگومێنته ده‌بوایه 1258 که‌س له‌به‌ر پێشگری له 25 تاوان بکوژرایێتن.
ئه‌رگومێنتی دوه‌م ( پێشگیری گشتی)له‌سه‌ر ئه‌م پاساوه‌یه که تاوانبار پێش تاوانه‌که‌ی بیری له ئه‌نجام و سزای تاوانه‌که‌ی کردوته‌وه ،باشتره بۆ تۆقاندن و ترساندنی که‌سانیتر، تاوانبار بکوژرێت.به‌ڵام ئاماره‌کان دیسان پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئه‌رگومێنته پیشان ده‌دات.به پێی ئاماره ره‌سمیه‌کان له هه‌موی ئه‌و ولاتانه‌ی که سزای کوشتنیان له یاساکانیاندا لابردوه ،ئه‌گه‌ر راده و رێژه‌ی تاوانی ترسناک و کوشتن که‌می نه‌کردبێت لا‌نی که‌م زیادی نه‌کردوه،ئه‌مه‌ش یانی ئه‌رگومێنتی پێشگیری و تۆقاندن ،هه‌ڵه‌یه و ناتوانێت ببێته هۆی کوشتنی ئینسانه‌کان.بۆ نمونه له کانادا له 1983 دا یانی ساڵێک پاش لابردنی سزای کوشتن ،شه‌پۆل و رێژه‌ی تاوانی ترسناک و کوشتن له 08،3 له هه‌ر 100000 که‌س بوو به 2.74 که‌س.
ئه‌رگومێنتی تۆڵه له‌سه‌ر بنه‌مای " ددان به ددان و چاوو به چاو " له یاساکانی حامورابیدا دانراوه‌که پاشان له ته‌ورات و قورئانیشدا وه‌ک حوکمی خدائی که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه و پاساوی ئایینی پێدراوه.ئه‌م ئه‌رگومێنته له‌سه‌ر ڕق و قینی زۆر قوڵه و بۆ تۆقاندنیش نیه،به‌ڵکو بۆ تۆڵه‌یه.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا که ئه‌رگومێنتی تۆڵه‌ی قانونه‌کانی حامورابی، له لایه‌ن پێغه‌مبه‌رانی یه‌هود و ئیسلامیشه‌وه ( مو‌سا و موحه‌مه‌د) که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه و کراونه‌ته یاسای ئاینی و ره‌نگی فه‌رمانی خودایان به‌سه‌ردا رژاندوه. له هه‌ر پێنج په‌رتوکی موسادا،جه‌خت له‌سه‌ر تۆڵه و تۆقاندن کراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی خوێنی مرۆڤ برێژێت خوێنی ده‌رێژرێته‌وه و " چاو به چاو و ددان به ددان و ده‌ست به ده‌ست...( په‌رتوکی2 د 21:24 )
به‌خۆشیه‌وه ئێستا ئاینی یه‌هود و یاسای ته‌ورات خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نین یان ئه‌گه‌ریش ده‌سه‌ڵاتیان ببێت، به‌پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان که‌ڵک له‌م یاسا کۆنانه وه‌ر ناگرن. به‌ڵام به‌داخه‌وه،به نیسبه‌ت وڵاته ئیسلامیه‌کانه‌وه، ئه‌م ئه‌رگومێنته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره ئیسلامیه‌کانه‌وه،به ئاسانی به‌کار دێن و ساڵانه که‌س یان که‌سانێک، به چه‌قۆی ئه‌م یاسا کۆنه، گیانیان سه‌ر ده‌بڕدرێت.
له ئیسلامدا تاوان ته‌نیا تاوانی عادی نیه به‌ڵکو ،تاوانی سیاسیش له یاسا ئیسلامیه‌کاندا بونیان هه‌بووه و هه‌یه. وشه‌ی "به‌غی" له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا بۆ که‌سانێک به‌کار هاتوه که کار بۆ لابردن و به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئیسلامی که حکومه‌تی نوێنه‌رانی خودایه ده‌که‌ن، یان لارییان ببێت له گوێ ڕایه‌لی ده‌وله‌تی ئیسلامی.سزای "بوغات"یان تاوانکاری سیاسی له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا کوشتنه و رێگه‌ش به رشتنی خوێنی بوغات دراوه.
باسی تۆڵه له "قورئان"دا به‌م چه‌شنه هاتوه : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوڕتان هێناوه،له‌سه‌رتان نوسراوه تۆڵه سه‌ندنه‌وه بۆ کوژراوه‌کان و کراوه به ئه‌رکی سه‌رشانتان،به که‌سێکی سه‌ربه‌ست،به‌نده‌ش له‌جیاتی به‌نده و ژنیش له‌جیاتی ژن ... ( سوره‌ی به‌قه‌ره ئایه‌ی 178)، له قورئاندا کوشتنی حه‌ڵال و ره‌وا هه‌یه: ئه‌وانه‌ی که هیچ جۆره هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێک بۆ خوا بڕیار ناده‌ن، که‌سیش ناکوژن،که خوا کوشتنی حه‌رام کردوه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق و ره‌وا .. ( سوره‌ی فرقان ئایه‌ی 68 )، یاسای قه‌ساسیش له ئیسلامدا هه‌ر یاساکه‌ی حامورابی و موسایه که ده‌ڵێت : چاو به چاو و ددان به ددان ..
ئه‌و حکومه‌تانه‌ی وا سه‌رچاوه‌ی یاساکانیان له سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلام دانراوه،ناتوانن مه‌رجه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ جێبه‌جێ بکه‌ن و پێره‌وی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان بن. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م یاسانه زۆر ته‌سک ده‌بن به به‌ری ئه‌و مافانه‌ی که له‌جاڕنامه‌که‌دا هاتون. له ئیسلامدا یاسا ده‌بێته ئه‌رکێکی دینی و جێبه‌جێ کردنی به‌شێکه له عێباده‌ت و جێبه‌جێکه‌ره‌کانی به‌وپه‌ڕی شانازی و خۆشیه‌وه هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن.هه‌ر بۆیه کاتێک حوکمی کوشتن بۆ که‌س یان که‌سانێک ده‌درێت، ئه‌گه‌ر به ناحه‌قیش درابێت به پاساوی ئه‌وه‌ی که حاکم حوکمی خوا جاری ده‌کات،جێبه‌جێکه‌ره‌کان ی، به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ی قورئان و یاد کردن له حوکم و فه‌رمانی خودا،که‌سی حوکم دراو تا سه‌ر سێداره یان شوێنی گوله‌بارانه‌که،به‌رێ ده‌که‌ن.
شایانی باسه له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه وا هێشتا سزای کوتن له یاساکانیانا ماوه و ئێستاش به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆرتریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاوانی ئینسان کوشتن و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌س یان که‌سانێکیان کوشتوه.به‌ڵام کاتێک کاری سیاسی و هه‌بوونی بیر و باوه‌ریش به تاوانی ترسناک بناسرێت و سزای کوشتنی بۆ دابنرێت، دژایه‌تی کردن و ده‌رچون له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ سه‌د ئه‌وه‌نده ده‌بێت .وه‌ک( Cesare Beccaria) فه‌یله‌سوفی ئیتالیایی دژی سزای کوشتن ،له په‌رتوکی به‌ناوبانگی (ده‌رباره‌ی تاوان و سزا ) ده‌ڵێت : له به‌ر ئه‌وه‌ی سزای کوشتن له هیچ مافێکه‌وه سه‌رچاوه ناگرێت ،ده‌کرێ ته‌نیا وه‌کو شه‌ڕێکی ده‌وڵه‌ت دژی هاووڵاتیان ته‌ماشا بکرێت.ده‌شتوانم بیسه‌لمێنم که کوشتنی هاووڵاتیان نه سوودبه‌خشه ،یان پێویسته بۆ رێککاری کۆمه‌ڵگه.
ئه‌وه‌ی له‌م نوسراوه‌دا مه‌به‌ست بوو ،نواندنی سزای کوشتن وه‌ک کارێکی دور له‌عه‌قل و زانسته.به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا ،سزای کوشتن ئێستا له دوو جۆر له وڵاتاندا جێبه‌جێ ده‌کرێت .یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که ئه‌م سزا به‌س بۆ که‌سانێک به‌کار دێنن که تاوانی کوشتن و ترسناکی له‌م چه‌شنه‌یان له‌سه‌ره،دووهه‌میش وڵاتانێک که جگه بۆ ئه‌و تاوانانه،تاوانگه‌لێکیان داتاشیوه که ئه‌مڕو له هیچ شوێنێک تاوان نیه و به‌ڵکو وه‌ک مافی سه‌ره‌کی سه‌یریان ده‌کرێت. بۆ وه‌ڵامی به‌شی یه‌که‌م له‌سه‌ره‌وه به ئاماژه به ئاماره ره‌سمیه‌کان سه‌لماندمان که له هه‌ڵه‌دان.به‌ڵام بۆ به‌شی دووهه‌م سه‌لماندن هیچ کارێک ناکات چون ئه‌وان وای داده‌نن که ئه‌مه فه‌رمانی خوایه و ناکرێت هه‌ڵه بێت.ته‌نیا رێگا ئه‌وه‌یه که له‌م وڵاتانه‌ش هه‌وڵ بدرێت که ده‌سه‌ڵاتی دین نه‌مێنێ و دین له ده‌سه‌ڵات دور بخرێته‌وه و یاساکان له سه‌ر بناغه‌ی عه‌قڵ و ماف ویاسا دیاریکراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دابنرێت.که دڵنیام به هۆی سه‌رکه‌وتنی راده‌ی زانیاری گشتی خه‌ڵکه‌وه و کۆن بوونی ئه‌م چه‌شنه قانونانه،له لای خه‌لک له‌وه زیاتر قه‌بووڵ ناکرێت و ئه‌م وڵاتانه‌ش دره‌نگ یان زوو ،ناچارن که خۆیان له‌گه‌ڵ دونیای پێشکه‌وتوو رێک بخه‌ن.وه وه‌ک نوسه‌ر و زانای به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی هه‌فده‌ی فه‌رنسی ژان ئانتوان کاندرسه ده‌ڵێت.ئه‌م کاته رۆژێک ده‌گات که هه‌تاو ته‌نیا به‌سه‌ر خه‌لکانێکی ئازاده‌وه ده‌دره‌وشێت که جگه له عه‌قلی خۆیان که‌س به سه‌روه‌ری خۆیان نه‌زانن
younis-xalifani
11-10-2010, 09:15 PM
ئایا كوشتن بۆته دیارده‌یه‌كى خێزانى له ناوكۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ؟
ئه‌م پرسیاره‌ى سه‌ره‌وه به‌برِواى من پێویسته رووبه‌رِووى لایه‌نه تایبه‌تى وپه‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بكرێت باشتره جگه له سه‌نته‌ره‌كانى توێژینه‌وه‌ى زانستى وئه‌كادیمى له كوردستان ، ئه‌گه‌رچى من بۆخۆم باوه‌رِناكه‌م ئه‌و رووداوانه گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه به‌دیارده ناوزه‌د بكرێت به‌ڵام به‌رِاستى كاتێك له رێگه‌ى میدیاكانه‌وه ده‌بیستین كه‌وا له‌ناو خێزانێكدا له‌ئه‌نجامى رووداوێكدا (باوكێك كورِه‌كه‌ى خۆى كوشت ، كورِێك به‌هه‌ڵه دایكى خۆى كوشت ، وه‌یان ته‌رمى كچێك – ژنێك – دۆزرایه‌وه ... هتد ) ، به‌س بێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌باره‌یه‌وه چه‌ندین توێژینه‌وه‌ى زانستى وئه‌كادیمى ئه‌نجام بدرێت و به زه‌نگێكى وریاكه‌ره‌وه‌ش له قه‌ڵه‌م بدرێت چونكه گیانى مرۆڤ سه‌رمایه‌یه‌كى ئێجگار به‌نرخه بۆ كۆمه‌ڵگه و هیچ پاساوێكیش نیه بۆ درِندایه‌تى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانانه .
به‌داخه‌وه ، یه‌كه‌م تاوان ورووداوى مرۆڤ كوژى له‌مێژوودا له‌چوارچێوه‌ى خێزاندا روویدا كاتێك ( قابیل ) (هابیل ) ى براكه‌ى خۆى كوشت ،كه به‌هۆى به‌غیلی بردنه‌وه بوو بێگومان ، هه‌رچه‌نده دواى تاوانه‌كه‌ش په‌شیمان بوونه‌وه وهه‌ستكردن به ئازاردانى ویژدانیشى لێكه‌وته‌وه به‌هۆیه‌وه ئۆباڵى هه‌موو تاوانه‌كانى تر‌ى كوشتنى مرۆڤیشى تاكو رۆژى دوایى خرایه پاڵ به‌ڵام خۆ تاوانه‌كه كرا‌و بنه‌ما وسه‌ره‌تایه‌كى خراپى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا چاند ...
له‌وساكه‌وه ، به‌هۆى ناشیرنى وقێزه‌ونى ئه‌و تاوانه ، سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى به‌رده‌وامه له ده‌ردانى ئه‌و چه‌شنه گرفته كۆمه‌ڵایه‌تیه و وورده وورده په‌لده‌كێشێت بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتن به ناشرینترین شێوه وه‌ك سروشتێكى نه‌گۆرِو مه‌یوو له ده‌روونى تاكه‌كانیدا ره‌گى داكوتاوه ..
ره‌نگه دیارترین هۆكار بریتى بێت له له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵى كۆئه‌ندامى ده‌مار ( السیطره على جهاز الاعصاب ) به‌واتا : بكوژ ناتوانێت زاڵ‌بێت به‌سه‌ر خۆیدا له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه و، بگره هه‌ست به رووخانێكى ده‌روونى به‌هێز ده‌كات له ئیداره‌دانى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى به‌شێوه‌یه‌ك كه رووبه‌رِووى هه‌لومه‌رجێكى سه‌خت ده‌بێته‌وه بۆیه بیر له ده‌ره‌نجامه‌كانى دوایى ناكاته‌وه وبه‌لایه‌وه مردن وژیان وه‌كو یه‌ك وان ، وه‌یان پێیوایه به‌و كرداره‌ى كێشه‌كه به‌لایه‌كا دائه‌خات وكۆتایى پێدێنێت ، كه‌چى نازانێت به‌م تاوانه‌ى سنوورێك بۆ خودى ژیانى خۆیشى داده‌رِێژێت ،چونكه زۆربه‌ى كات كوشتن كوشتنى لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر كاتێكى درێژیش بخایه‌نێت ..!!
له رۆژگارى ئه‌مرِۆماندا تێبینى ئه‌وه ده‌كرێت كه تاوانى كوشتنى خێزانى چه‌ندین جار دووباره ده‌بێته‌وه به جۆره‌ها رێگا وبه جیاوازى پله وپێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تاكه‌كانى ناو خێزانه‌كانیشه‌وه ،هه‌روه‌ك به‌چاوپۆشیكردن له جوگرافیاى شوێنه‌كانیان ( گوند ، ناحیه ، قه‌زا ، پارێزگاكان ) ، سه‌رنج ده‌درێت كه تێكرِاى ئه‌و تاوانانه زیاتر له هۆكارێك ودوانى له‌پشتدایه ،جا ره‌نگه به‌هۆى كاریگه‌رى چه‌شنى په‌روه‌رده‌ى باو وداسه‌پاوى ناو خێزانه‌كه‌وه بێت ، وه‌یان داب ونه‌ریتى شوێنه‌كه و هه‌بوونى مه‌سه‌له‌ى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى خێڵه‌كى بێت له‌و شوێنه ، هه‌ندىَ جاریش چه‌شنى تێگه‌یشتن له چه‌مكى (پیاوه‌تى) ، وه‌یانیش چه‌شنى پێكهاته‌ى دانیشتوانه‌كه‌ى بێت كه خه‌ڵكى غه‌واره‌و بیانى له‌خۆده‌گرێت ...
جگه له سستى وبێهێزى كاریگه‌ریه ئایینیه‌كان ، په‌رته‌وازه‌بوونى جله‌وى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ردارى خێزان و دیارده‌ى بێكارى وچه‌ندین هۆكارى تر ....هه‌موو ئه‌وانه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان راسته‌وخۆ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر فراوانبوون وفراوانكردنى بازنه‌ى ده‌ركه‌وتنى ئه‌و تاوانانه‌وه هه‌یه ... هه‌مووشمان ئه‌و راستیه باش ده‌زانین كه مردن یه‌ك شته به‌ڵام هۆكاره‌كانى جیاوازن ..!!
له‌ژیانى رۆژانه‌ماندا ، وێراى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌دا ئاماژه‌مان پێكرد ، ئێمه ناتوانین به‌سه‌ر ئه‌و دیمه‌نه كوشتنانه‌دا بازبده‌ین كه بوونه‌ته شتێكى به‌رده‌وام و رۆتین له پێش چاوماندا وناتوانین یه‌ك كاتژمێر بازده‌ین به‌بىَ ئه‌وه‌ى دیمه‌نى كوشتنێكى ناشرین وسارد كه له فیلمێكى ته‌له‌فزیۆنى وه‌یان زنجیره‌یه‌كى دراماییدا پێمان نیشان ده‌درێت ، ته‌نانه‌ت هه‌تاوه‌كو له فیلمه‌كانى كارتۆنیشدا هه‌مان سیناریۆ خۆى دووباره ده‌كاته‌وه ، دیاره ئه‌مه‌ش بۆخۆى خه‌زێنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌هێز دروستده‌كات له یاده‌وه‌رى منداڵدا ، كه بێگومان له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نیدا به‌گه‌وره‌بوونى ئه‌و ئه‌ویش گه‌وره ده‌بىَ ، ده‌روونناسه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و دیمه‌نانه به‌درێژایى كات وه‌رده‌چه‌رخێن وده‌بن به خه‌زێنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى ره‌فتارى شه‌رِانگێزى ئه‌وتۆ كه هه‌ركاتىَ خاوه‌نه‌كه‌ى داوایانبكات وه‌یان پێیوابێت پێویستى به‌وه هه‌یه كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت ، یانیش تۆڵه له‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه مافه‌كه‌یان خواردووه ، په‌ناى بۆ ده‌بات و به‌كاریده‌هێنێت ، له‌م رووه‌شه‌وه ئه‌و داتایانه‌ى كه له گرتووخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا هه‌ن ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنن كه گه‌ر بێتوو گرتووخانه‌كان قوتابخانه‌ى تاوانكارى بێت ئه‌وا بێگومان راگه‌یاندنى خراپ وبه‌د زانكۆیه ...
كه‌واته ئه‌وپرسیارانه‌ى كه پێویسته له‌خۆمانى بكه‌ین ئه‌وه‌یه ، ئایا كوشتن بۆته كلتورێك و دیارده‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى نه‌توانێت خۆى لىَ ده‌ربازكات ووه‌لاى بنێت ؟ ئایا كوشتن له چوارچێوه‌ىخێزاندا هه‌رِه‌شه‌یه‌كى جیددى نیه له‌به‌رده‌م پێكهه‌ڵپژانێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانیدا كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خێزان وگرفت له به‌رده‌م په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ؟
هیوادارم كاكه سالم سودی هه بێت
salmsurchy
11-12-2010, 07:24 PM
dastakantan xoshbet brabarezina bo am hawkarya
vBulletin® v3.8.4, Copyright ©2000-2012,KurdD.com
KD