بینینی ته‌واوه‌تی : سڵاو
narmin
10-23-2010, 08:02 AM
خۆشحالم ئه‌گه‌ر خۆم به ئێوه‌ی ئه‌ندامان و هاوڕێيانی ئه‌و يانه جوانه بناسێنم هه‌رچه‌ند ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاماژه‌تان به‌وه داوه كه به ئاره‌زووی خۆمان وه‌ڵامی پرسياره‌كان بده‌ينه‌وه
ئاره‌زووی من وابوو كه به‌وشێوه وه‌ڵام بده‌مه‌وه و خۆم به ئێوه بناسێنم ، بۆ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسيار داوای لێبوردن ده‌كه‌م
ناسنامه
0-ناووی ته‌واوت؟ نه‌رمين ٠٠٠٠٠٠
1 ـ ناو يان نازناو؟ نه‌رمين
2 ـ ره گه ز؟ مێ
3 ـ ته مه ن؟ له‌وه‌ته‌ی له بيرمه له دونيام
4 ـ شوێن(شار و ولأت)؟ هه‌ولێری سه‌ركه‌ش له كوردستانی ئازيز
5 ـ ئاين؟ سوپاس بۆ خوا ئيسلام
6 ـ ئايا مه كۆت به لأوه چۆنه؟ (,خراپه,ئاسايه ,باشه,زۆرباشه,,جوانترين مه كۆيه ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جارێ بوارم نه‌بوه سه‌ردانی هه‌موو به‌شه‌كانی بكه‌ن بۆيه ده‌ڵێم باشه
7 ـ ئايا هاورێيه تى قبول ئه كه يت له مه كۆدا؟ بێ گومان
8 ـ ئايا هاورێت پيدا كردوه له مه كۆدا؟ نه‌خێر
9 ـ حه ز ئه كه يت ببيت به هاورێ ى كام ئه ندام له مه كۆدا؟ ٠٠٠٠٠٠
10 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كور)(ناو يان نازناو) ٠٠٠٠٠٠
11 ـ خۆشه ويسترين هاورێ(كچ)(ناو يان نازناو)٠٠٠٠٠
12 ـ ئاره زوى چى ئه كه يت؟ خوێندن و نوسين دوو ئاره‌زووی منن هه‌رگيز بێ ئه‌و دوانه ناتوانم ڕؤژێك به‌ڕێ بكه‌م له ژيانم
13 ـ له چى به شيمانى؟ سوپاس بۆ خوا تا ئێستا شتێكی وام نه‌كرديه لێی په‌شيمان بم
14 ـ خۆشه ويستيت كردوه؟ نه‌خێر
15 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت كردوه (به شيمانى)؟ نه‌مكردوه تا لێی په‌شيمان بم
16 ـ ئه گه ر خۆشه ويستيت نه كردوه هۆى چيه؟ باوه‌ڕم پێ نييه
17- ئیش و كارت؟ مامۆستای ئاماده‌يی
18- ئه‌گه‌ر قوتابی, له چ قۆناغێكی؟ ئه‌و قۆناغه‌م بڕيوه
له‌گه‌ڵ ڕێز و سوپاسم بۆ ئێوه
Masoud Alany
10-23-2010, 08:48 AM
http://www.freeimagehosting.net/uploads/a4a4c51f50.jpg (http://www.freeimagehosting.net/)
بەخێرهاتنێکى گەرمت دەکەین بەڕێزەکەم مامۆستاى به رێز ( م/ نه رمين )هیوادارم لەگەڵمان بەردەوامبیت و سوودمەندبیت
زۆر خۆشحالین بەناسینت هیوادارین بێبەشمان نەکەى لە هەواڵ و زانیارى بەسوود
دەستەى بەرێوەبەرایەتى یانەى خەلیفان
http://kurdup.com/up/uploads/other/3e8c65f235.bmp (http://kurdup.com/up)
http://www.freeimagehosting.net/uploads/45d1d4bffb.jpg
d.sarhang
10-23-2010, 05:14 PM
زۆر به‌خێر بێیت نه‌رمین خان هه‌ر سه‌ركه‌وتو بیت
younis-xalifani
10-23-2010, 06:15 PM
:nachma brndw nawy:زۆر زۆر به خێر بێت به رێزم بۆ یانه‌ی خه لیفان:nachma brndw nawy: هیوادارم له بابه ته به سوده كانت بێ :nachma brndw nawy:به‌شمان نه كه ی
سه‌ر كه‌وت و بیت نه‌ر مین خان:nachma brndw nawy:
:more61:
narmin
10-23-2010, 07:21 PM
برايانی به‌ڕێزم كاك مسعود و كاك د٠سه‌نگه‌ر و كاك يونس خه‌ليفانی زۆر سوپاستان ده‌كه‌م خوا يار بێ به پێی توانام ئه‌و يانه‌يه له با‌به‌تی به سود و به پێز بێ به‌ش ناكه‌م
دووباره سوپاس بۆ ئێوه / ڕێزی خوشكی خۆتان نه‌رمين له هه‌ولێر قه‌بوڵ بكه‌ن
ARASN
10-23-2010, 08:23 PM
به‌خێر بێیت بۆ یانه‌كه‌مان یانه مالی هه‌موومانه‌و به هه‌موانیشه‌وه جوانه زانست مولكی كه‌س نیه ئه‌گه‌ر نه‌یبه‌خشین هیوادارم تۆی به‌رێزیش به هاوریێ خۆتمان قبول بكه‌ی تۆ و هه‌موو ئه‌ندامانی یانه هه‌میشه هاورێمانن دوباره به خێر بییت مامۆستا نه‌رمین خان هیوادارم سه‌ر كه‌وتوو بیت
narmin
10-27-2010, 10:34 AM
به‌ڕێز(arasn ) زۆر سوپاسی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م هه‌ر بژی و سه‌ركوتوو بيت
ئاره‌زوو
10-27-2010, 12:20 PM
زۆر به‌خێر بێی نه‌رمین خان........ به‌ڵام به‌ڕێزه‌که‌م مادام ته‌مه‌ن نه‌نووسیووه بۆشایه‌کت کردبا باشتر بوو نه‌ك بڵێی له‌وه‌ته‌ی له دونیا‌م هه‌م رێزم بۆ جه‌نابت
narmin
10-27-2010, 05:43 PM
به‌ڕێز ( ئاره‌زوو ) سه‌ره‌تا سوپاسی به‌خێرهاتنه‌كه‌ت ده‌كه‌م / بۆ وه‌ڵامی په‌يامه‌كه‌شت سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نم وا بزانم شته‌كی هه‌ڵه‌م نه‌نوسيه دوايێ پێش ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسيار بده‌مه‌وه ئيشاره‌تم به‌وه دايه كه من له‌سه‌ر قسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران كه بۆمان هه‌يه وه‌ڵامی پرسياره‌كان به ئاره‌زووی خۆمان بێ وا وه‌ڵام دايته‌وه ئه‌گه‌ر زانينی ته‌مه‌ن مه‌رج بوايه ئه‌و كاته پێويستی نه‌ده‌كرد خۆم بناسێنم / ڕێزێكی زۆرم بۆتان هه‌يه
shakr
10-27-2010, 05:55 PM
زۆر به خێر بێی خوشكه ئه زیزه كه م هیوا دارم به ر ده وا م‌بی له گه لمان
narmin
10-27-2010, 06:02 PM
زۆر سوپاس بۆتۆ برای به‌ڕێزم كاك شاكر ان شاءالله به‌رده‌وام ده‌بم ده‌ست خۆش و هه‌ر بژی
ئاره‌زوو
10-27-2010, 08:31 PM
ببوره نه‌رمین خان ئه‌گه‌ر دڵتم ڕه‌نجاند بێت به‌ڵام هه‌ر پێشنیارێك بوو کردم به‌س ئه‌وه ڕای خۆمه وتم جوانتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر به‌س بۆشایت کردبا دووباره به‌خێر بێیت بۆ یانه‌که‌مان هیوادارم به ماڵی خۆتی بزانیت
narmin
10-28-2010, 06:35 PM
خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م ئاره‌زوو خان سڵاوت ليبێ يه‌ك له‌و نيعمه‌تانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی به‌خشيوم دڵێكی دايمێ كه هيچ كات له كه‌س نه‌ڕه‌نجێم و زۆر به ده‌گمه‌نيش توڕه ده‌بم كه توڕه‌ش بم كاتيه و دوايی ئاسايی ده‌بمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و قسه‌يه ده‌كه‌م تا تۆی خوشكی گه‌وره‌م بزانی كه من پێشنياره‌كه‌ی تۆم به ئاسايی وه‌رگرتوه و بێ توڕه‌بونيش وه‌ڵامی به‌ڕێزتانم دايته‌وه هيوادارم به‌ڕێزتان به هه‌ڵه له په‌يامه‌كه‌م نه‌گه‌يشتبن تۆ خوشكی گه‌وره و به‌ڕێزی لای من وه زۆر خۆشحاليش ده‌بم به هاوڕێيه‌تيت وه هيوادارم زياتر يه‌كتر بناسين وه له‌و ڕۆژه‌ی كه به ئه‌ندام له‌و يانه‌يه قه‌بوڵكرام به ماڵی خۆم داناوه ئومێده‌وارم بتوانم به بابه‌ت و په‌يامه‌كانم ئه‌ندامان و هاوڕێيان و ميوانانی ئه‌و يانه جوانه خۆشحال بكه‌م و سوودێكم بۆيان هه‌بێ / ئاسوده و خۆشحال بژيت
ڕێز و سڵاوی خوشكی خۆت / نه‌رمين / له هه‌ولێر قه‌بوڵ بكه
blesa
10-29-2010, 04:40 PM
زۆر به خیر هاتی نه رمین خان به هیوای سه رکه وتوبی له ژیان دا مه کو مه کۆی هه م‌و مانه
sorantanya
10-29-2010, 05:53 PM
zor baxer beyt boyanay khalefan hiwadarm sud lam yanaya bbini xosh3alin bahatnt boyani khalefan dubara baxer beyt
ARASN
10-29-2010, 07:35 PM
من ده‌مه‌وێ ئیزافه‌یه‌ك بخه‌مه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی ئاره‌زوو خان و نه‌ر مین خان ئاره‌زوو باسی ته‌مه‌نی كردوه خوشكه كانم سوپاس بۆ خوا ئه‌م زانسته جوانه‌ی بۆ ئێمه ئاماده كردوه جاران خه‌لك ره‌خنه كانی ناخی له سه‌ر دیواره كان باس ده‌كرد به‌لام ئێستا له مینبه‌ره‌جوانه‌ی به‌ر ده‌ستمان حه‌رزده‌كرێ بۆ ته‌مه‌نیش تۆ هاورێی زێده ئازیزی ئێمه‌ی له هه‌ر ته‌مه‌نێك بیت گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه یه سود به‌خش بیت بۆ ولاته‌كه‌مان له بواری نێت زۆر خه‌لك هه‌یه حه‌ز ناكات هه‌موو شته‌كانی بلێ به‌لام بۆ هه‌موو مان ئاساییه هه‌ر دووكتان هه‌ر سه‌ر كه‌وتوو بن
narmin
10-30-2010, 07:46 PM
زۆر به‌ڕێزان ( blesa - sorantanya ) زۆر سوپاسی به‌خێرهاتنه‌كه‌تان ده‌كه‌م هه‌ر بژين و سه‌ركه‌وتوو بن
برای به‌ڕێزم كاك (arasn ) سوپاس بۆ ئيزافه‌كه‌ت براكه‌م باوه‌ڕ بكه زۆر به‌لامه‌وه ئاساييه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نم بڵێم بۆ ئه‌و پرسياره‌ی ده‌رباره‌ی ته‌مه‌ن ئه‌و كات هه‌ر لۆ خۆشی وا وه‌ڵامم داوه وه منيش ته‌مه‌ن به‌لامه‌وه گرنگ نييه له وانه‌يه جاری وا هه‌بووه له مندڵێكی ته‌مه‌ن بچوك به كرده‌وه‌يه‌كی جوانی شتێكی جوانی لێ فێر بوينه به پێچه‌وانه‌وه جاری واش بوه له كه‌سێكی به ته‌مه‌ن كه خۆی به ڕۆشنبير و مۆديرن ئه‌زانێ به‌ڵام شتێكی وا پێنه‌بوه سودی هه‌بووبێ بۆمان بۆيه ئه‌وه‌ی گرنگ بێ بزانين ئه‌و ته‌مه‌نه‌مان چۆن و له چی به‌ڕێ ده‌كه‌ين ئاواتيشمه ئه‌گه‌ر به ته‌نها ووشه‌يه‌كيش بێ بتوانم سودێك به كۆمه‌ڵگه‌كه‌م بگه‌يه‌نم٠
دووباره برايه به‌ڕيزه‌كه‌م سوپاست ده‌كه‌م هه‌ربژی و ئاسوده بی له ژيان
blesa
11-01-2010, 06:52 PM
زۆر به خه خێر هاتی نه رمین خان
d.sarhang
12-12-2010, 10:36 PM
ئه‌گه‌ر توره نه‌بی به‌ڕێزم من سه‌رهه‌نگم نه‌ك سه‌نگه‌ر
ها ها ها
هه‌ر گالته بوو ببوره
دووباره زۆر به خێربێیت
DLAKAM MESSI
02-01-2011, 07:28 PM
بەخێرهاتنێکى گەرمت دەکەین بەڕێزەکەم هیوادارم لەگەڵمان بەردەوامبیت و سوودمەندبیت
زۆر خۆشحالین بەناسینت هیوادارین بێبەشمان نەکەى لە هەواڵ و زانیارى بەسوود به هيوا ى به رده وا م بوونت
vBulletin® v3.8.4, Copyright ©2000-2012,KurdD.com
KD