ئاره‌زوو
06-12-2010, 04:17 PM
زۆر ئه‌گه‌ڕیم له‌م شاره دیمه‌نت به‌دی ناکه‌م
ڕووخسارت نادۆزمه‌وه.گرێی دڵمی پێ لابه‌م
چیرۆکی ئه‌شقی ئێمه ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاندووه
له‌گشت کوچه‌وکۆڵانه،تۆویی سۆزت ڕشتووه
به‌دوای سۆراغ تا وێڵم. ئێستا چۆن بدۆزمه‌وه
ژانی تۆ بێ پسانه‌وه،خۆمیی له بیر بردمه‌وه
وه‌ره ڕووح گرێدینه‌وه. شاری ئه‌شقم نیشانده
سیمای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوم به باڵای شار شادکه،
چاوێک نیگات نه‌بینێت مه‌رگ دوامه‌نزڵیه‌تی
لێوه‌ێک گوڵێ ماچ نه‌کا،دایم ته‌عزیه باریه‌تی
له دوای لاشه‌ی ته‌نیام،هه‌ست ئه‌که‌م تۆله‌گه‌ڵتام
له بیرۆکه‌ی خه‌یاڵما هه‌ر ئه‌تۆی تاکه هیوام،
له بۆنه‌و و یاده‌کانی شار.جوانی تۆ نادۆزمه‌وه
به‌ده‌ست ئازاریی دووریت. ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌توێمه‌وه
شاری دڵ نادۆزمه‌وه.تا سه‌مای ئه‌شقی لێکه‌م
چرکه‌ی ته‌مه‌ن ڕابگرم. بڵێم تۆی تاکه خۆگه‌م
خالید قه‌ڵادزیی