PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : نـــــــــــــــــالـــــ ــــــــــی


كرمانج خه ليفانى
06-12-2010, 02:49 PM
عەزیزم رۆحی شیرینم،دوو چاوم
دەوای زامی دڵ و جەرگی براوم
ئەتۆ شا من گەدا دادم بپرسە
لەزوڵمی چاوی بیمارت کوژراوم
ئەگەر نەیدەیتە دەست خۆم قاتیلی خۆم
لەرۆژی ئاخیرەتدا بێ پێناوم
لەباتی خوێنی خۆم رازیم بە ماچێ
دەسا بیدە، تا زیندووم و ماوم
مەکەن مەنعم لە شین ئەی رەفیقان
کەمن مەحزون و غەمین و دڵ شکاوم
لە ژینی خۆم ئومێدم قەتعە نالی
کە سوتاوە هەمو جەرگ و هەناوم


-------------------------------------

کەتۆی قیبلە، دەمت سا بێنە قوربان
لەسەر قوبلە دلم مەشکێنە قوربان
وەرە بنوارە دوو دەستی حه‌ناییم
حەناوی چی، هەمو خۆ خوێنە قوربان
شەقی کە،بە غەیری حوبی تۆی تێدابێ
بە دەستی خۆت دڵم دەربێنە قوربان
لە بۆ خەلکی خەڵاتت پەخشانی ماچە
خەڵاتی من هەموو خۆ جوێنە قوربان
فتولی چاوەکانت نا نوێنی
بە نالی بەس فیتنە بنوێنە قوربان

----------------------------------

لە دوگمەی سینەی،دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سپێدەی باغی سێوان
لە خەوفی تەلعەتی،رۆژ هەر وەکو شێت
بەرو زەردی هەڵات و کەوتە کێوان
دوو چاوی من کەوا کەیلی سروشکن
ئەپێون ئاوی بەحری خوێ بە پێوان
مەکەن لۆمەی پەشێوی دڵ، کە ئەم شەو
پەشێواوە لە بەر پەرچەم پەشێوان
شەرابی لەعلی رومانی لە نالی
حەرامە بێ مەزەی ماچی لێوان

ئاره‌زوو
06-12-2010, 04:10 PM
ده‌سته‌کانت خۆشبن براکه‌م سه‌رکه‌وتووبیت