PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : چــــــــی بـــــــکـــــه‌م


ئاره‌زوو
06-09-2010, 03:58 PM
چــــــــی بـــــــکـــــه‌م
چی بكەم هەتا دڵ بتوانێ‌ بەوجۆرە یادی تۆنەكا
چی بكەم كە بۆیادەكانت هێندە شین و زاری نەكا
چی بكەم كە دڵ ئاسودەبێ‌ و هێند بیرلەتۆ نەكاتەوە
چی بكەم كە بەتۆشادمكا یان تۆم لەبیر بباتەوە
چی بكەم كە بەهاری دڵم دەرگا لە گوڵ بكاتەوە
چی بكەم تا بارانی چاوم بۆ ساتێ‌ خۆش بكاتەوە
چی بكەم هەتا شەوی تارم بەو جۆرە ڕێنەكاو بڕوا
چی بكەم تا عومری شیرینم ئەوەندە بەهەدەر نەڕوا
چی بكەم تاكو یادەكانت ساتێ‌ خەیاڵم جێ‌ بێڵێ‌
چی بكەم هەتا خەم و مەینەت هێندە سینەم بۆ نەكێڵێ‌
چی بكەم خەندەی لێوەكانم بگەڕێتەوە وەك جاران
چی بكەم تادڵ نەناڵێنێ‌ وەكو پیری دەردەداران
چی بكەم تا چیایی ناسۆری لەبن دەربێنم سەرتاسەر
چی بكەم درەختی تەنیایی لە ژیانم بێنمە دەر
چی بكەم كە خەوی شەوانم دوبارە ڕوم تێ‌ كاتەوە
چی بكەم تا خۆری ژیانم دیسان دڵ ڕۆشن كاتەوە
چی بكەم لە پێش ئەوەی بمرم جارێكی تر تۆ ببینم
چی بكەم تا لەگەڵ تۆدابم هەتا كۆتایی دێ‌ ژینم
چی بكەم و چۆن بتوانم پرسیاری گۆڕ جواب بەمەوە
چی بكەم لەوێش ناتوانم كە لەخۆمت جیا كەمەوە .

سامان سه‌نگاوی
5-4-2010

younis-xalifani
06-10-2010, 06:30 PM
ده ستت خؤش ღ♥♫♥ღ♥♫♥-- ئاره زوو خان ---♥♫♥ღ♫♥ღ♫♥ღ♥ خوشكى به ريزم

ئاره‌زوو
06-11-2010, 07:34 AM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌که‌ت براکه‌م

هةلمةت
06-11-2010, 09:05 AM
ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوبیت

ئاره‌زوو
06-11-2010, 09:26 AM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت براکه‌م