ئاره‌زوو
04-30-2010, 08:37 AM
غوربه‌ت و دووری
هه‌تا بڵێی بیرت ئه‌که‌م ، پێم خۆشه گوێم له‌ده‌نگت بێ
وه‌ک به‌هاری باراناوی ، چاوم له‌جوانی ڕه‌نگت بێ
بریا ده‌بووم به خه‌ونێک و ده‌هاتمه نێو چاوانته‌وه
یا ده‌بوومه ئه‌ستێره‌یه‌ک ، ئه‌کشام به‌سه‌ر ئاسمانته‌وه
به‌ڵام چیبکه‌م که لێم دووری نێوانمان پڕ ئۆقیانووسه
ده هیچ نه‌بێ نامه‌یه‌کی پڕ له‌خه‌نده‌م بۆ بنوسه
گه‌ڵایه‌کی هه‌ڵوه‌ریوی نیشتمانم بۆ بنێره
به‌ڵام توخوا به‌ئاگابه نه‌شکێ هه‌تا دێته ئێره
تۆ ده‌توانی بێیته خه‌ونم له‌م غوربه‌ته ڕزگارم که‌ی
هێنده به‌تاسه با‌نگم بکه‌ی له‌کوردستان بێدارمکه‌ی
به‌ختی نوستوو چرۆ ده‌رکه ، خه‌ونێکی ڵێڵ دایپۆشیوم
له‌گه‌ڵ ئه‌شکا بموه‌رێنه وا خه‌م ڕه‌نگی پێ نۆشیووم