ئاره‌زوو
04-28-2010, 05:42 PM
چۆن دڵت هات
ئه‌ها گوڵم پيم نه‌وتی
دڵم به‌رگه‌ی خورپه ناگرێ..!
چه‌شنی پوشه به پریشکێ
له خۆیه‌وه ئاگر ئه‌گرێ ..
چۆن دڵت هات..؟
وشه‌ی فیراق به گوێی دڵما
بچرپێنی ..؟
له‌ره‌ی ئه‌وین له گیتاری
ئه‌م ناخه‌مدا بپچڕێنی
من ته‌مه‌نم ئاوازێ بوو
بۆنی شیعری تۆی لێ ئه‌هات
هیواکانم باڵایه بوون
له به‌رزی باڵای تۆ ئه‌چوون..!
چۆن دڵت هات ...
چۆن دڵت هات بمگرێنی..؟
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت پێبکه‌نی
کۆرپه‌ی دڵم
له باوه‌شی چاوه‌کانتا
ڕاچڵه‌کێنی .
ئه‌ها گوڵم پيم نه‌وتی
دڵم به‌رگه‌ی خورپه ناگرێ..!
چه‌شنی پوشه به پریشکێ
له خۆیه‌وه ئاگر ئه‌گرێ ..
چۆن دڵت هات..؟
وشه‌ی فیراق به گوێی دڵما
بچرپێنی ..؟
له‌ره‌ی ئه‌وین له گیتاری
ئه‌م ناخه‌مدا بپچڕێنی
من ته‌مه‌نم ئاوازێ بوو
بۆنی شیعری تۆی لێ ئه‌هات
هیواکانم باڵایه بوون
له به‌رزی باڵای تۆ ئه‌چوون..!
چۆن دڵت هات ...
چۆن دڵت هات بمگرێنی..؟
بۆ ئه‌وه‌ی خۆت پێبکه‌نی
کۆرپه‌ی دڵم
له باوه‌شی چاوه‌کانتا
ڕاچڵه‌کێنی .