PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : تۆ چوزانى...؟


ئاره‌زوو
04-26-2010, 08:44 PM
تۆ چوزانى...؟
خەمەکانم چۆن دەمهێننە سەر یادى تۆ؟
کاروانى خەم یاخی دەبێ بە بیستنى ناوەکەى تۆ
تۆ چوزانى...؟
ئەو دڵەى من چەندە عاشقى یادى تۆیە؟
دڵى سیسم گەشاوەیە کە نزیکە لە دڵى تۆ
تۆ چوزانى...؟
بیناى چاوم چەند تاریکە لە نەبونى چاوەکەى تۆ؟
نورى چاوم لە کزبوونە ئەگەر نەبێ شەوقى ڕوى تۆ
تۆ چوزانى...؟
زامى ئەشقى "ئەوینى ون"چەندە سەختە؟
چەندە سەختە ناسۆرى دڵ..؟
چەندە سەختە ونبونى تۆ...؟

Masoud Alany
04-27-2010, 10:16 AM
د ه ستت خؤش بيَت به ريز بؤ شعره جوان و ناسكانه