PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : نەڵێی لە یادی كردووم


ئاره‌زوو
04-26-2010, 11:03 AM
قەت نەڵێی لە یادی كردووم ، یادت هاوڕێی شەوانمە
ئێستا لە ناو ماڵی تەنیام ، غەم لە جێی تۆ میوانمە

كە ئەڕوانمە وێنەكەت بەرامبەرمە و نامدوێنێ
ڕەنگی مردوو لە ئاوێنەی ڕوخسارمدا خۆی ئەنوێنێ

لە دەروازەی گەڕانەوەت ، دەستە و نزا ڕاوەستاوم !
هەموو خۆزگەكانم مردوون ، بەڵام سەیرە كە خۆم ماوم !!!

دە بگەڕێوە ئەی پەپولەی هاوڕێی باخی خەونەكانم
بۆ دیدارت هەر ئەگەڕێم ، كەس نازانێ شوێن و مەكانم !

باوكی لێزمه
04-26-2010, 11:26 AM
ده ستت خؤشبيَت سه ر كه وت و بيت

ئاره‌زوو
04-26-2010, 02:13 PM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌که‌ت به‌ڕێزه‌که‌م