ئاره‌زوو
07-11-2010, 10:02 AM
ئیلاهی...
له ده‌رگای هه‌ر دلێك ده‌ده‌م
خالی له ژین و پرِه له سه‌راب
پرِه له خۆله مێشی سوتانی عیشق و
شانه‌كانی خه‌م گرتوو!
ئیلاهی....
دلی ئه‌و شۆخه مه‌شكێنه
باخچه‌یه‌كه له وه‌فا
به‌هه‌شتێكه له ئه‌وین
مه‌هێله ئه‌هریمه‌نه‌كان لێی بخزێن
مه‌هێله فریشته‌كان لێی برِه‌نجێن
من كه فیراق بالی گرتم...
نه تۆ فریام كه‌وتی، نه ئه‌وین...
زۆرم له‌و ده‌رگای مالتدا، نه‌تكرده‌وه
ژیان مردو دلیش پرِ بوو له ته‌م
ئیلاهی تۆ كه فریای من نه‌كه‌وتی له وه‌رین
فریای ئه‌و باخچه بكه‌وه له رزین
****
ئیلاهی...
پێم نالێی چۆن ئه‌توانیت ته‌نیا بیت
من كه ته‌نیام قسه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌م، ئه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ كێ؟
بۆ نامبه‌یه‌وه بۆ لای خۆت، تا له‌وێوه برژێمه ئه‌وینی تۆ
له‌وێ پێكه‌وه بین و ببم به دلۆپێك له میهره‌بانه‌كانی تۆ..
ئیلاهی ده‌ی ئه‌م خاكه نغرۆ بكه... با منیش بگه‌ومه‌وه تۆ..
لێره ژیان نییه، دلی ئه‌و شۆخه با چیتر فریو نه‌درێ!
لێره ره‌نگ نییه، له رۆحی من باچیتر زه‌نگی موحیبه‌ت لێ نه‌درێ؟!
له كوچه‌ی هه‌سته‌كاندا ده‌نگی ترپه‌ی پێی ژیان دێت و ره‌نگ نییه..
ئێمه فریو دراوین به عیشق، خودایه بۆچی ده‌نگ نییه!