PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : ڕێى باران


ئاره‌زوو
04-24-2010, 09:29 PM
هەتـا چاوم لـە کـارا بوو ، رەنگێک نەهاتە سەر چاوم
هەتا دڵم وەک شوءشە بوو، شکانیان هەست و هەناوم
تازە گوڵم من نـاتوانم، لەگـەلڕ خۆمـا ئاشت ببمەوە
وەکو بەفرى چلەى زستان ، بەسەر خۆما بتوێمەوە
دڵم وەکو هەرمآى تەزیو، خەم بەسەریا داباریوە
باڵدارێکى رآی بارانە لە ئاسمانى خۆى تەریوە
گەڵایەکى خۆرنەدیوم پـاییز وشکم ئەکـاتەوە
وا ڕەشەبا بەیەکجارى، دەستم لە چڵ ئەکاتەوە
ڕآی شیرین و تاڵیم بڕى، کـەچى هێشتا سەرەتایە
خەون و ڕاستیم لێ ون بووە، خۆزگەش بەناو دڵما نایە
وەکو هەورآ دێت و دەڕوا تاوەڕێژنەى بیرچۆتەوە
چاءی مـاندوءم بۆ بـارانى فرمێسکى خـۆم کردۆتەوە

باوكی لێزمه
04-24-2010, 09:30 PM
د ه ستت خؤش بيت به ريزم سه ر كه و ت و بيت