PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : تكات لێده‌كه‌م


sorantanya
07-01-2010, 10:50 AM
تكات لێده‌كه‌م چاوه‌كانم ده‌ربێنه‌
ئینجا دڵنیا ئه‌بیت بینایم پره‌ له‌ تۆ‌
تكات لێده‌كه‌م دڵم له‌ سینه‌م ده‌ربهێنه‌
ئینجا دڵنیا ئه‌بیت پره‌ له‌ تۆ‌
تكات لێده‌كه‌م رۆ‌حم بانگ بكه‌
ئینجا دڵنیا ئه‌بیت برینداره‌ به‌ عه‌شقى تۆ‌
تكات لێده‌كه‌م میوانى
خه‌ونه‌كانم به‌ ئینجا دڵنیا ئه‌بیت
هه‌موو خه‌و نه‌كانم پره‌ به‌ گه‌یشن به‌ تۆ‌
تكات لێئه‌كه‌م هاورێى هه‌ناسه‌كانم ببه‌
ئینجا دڵنیا ئه‌بیت هه‌مووهه‌ناسه‌كانم هه‌ناسه‌ى گه‌شتنه‌ به‌ تۆ‌
تكات لێده‌كه‌م ووشه‌كانم بخوێنه‌ره‌وه‌
دڵنیا ئه‌بیت هه‌مووشیعره‌كانم نووسراوه‌ بۆ‌ خۆ‌شه‌ویستى تۆ‌
تكات لێده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه‌كانما بژى
ئینجا دڵنیا ئه‌بیت هه‌موو خه‌یاڵه‌كانم
به‌پێزه‌ به‌ گه‌یشتن به‌ تۆ‌.

RABAR_VIDIC
07-01-2010, 04:33 PM
Dastakant xosh

sorantanya
07-01-2010, 05:13 PM
سوباس بؤ ده ست خؤشيتان خؤتان بريزن