sorantanya
07-01-2010, 10:40 AM
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
ئه‌ترسم دڵ ببێته پارچه‌یه‌ک سه‌هۆڵ..
به‌ده‌م کزه‌ی ئێواره‌وه
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
من له گه‌ڵای زه‌ردی پایز..
زۆر بێ نه‌وا و غه‌ریبترم
له کزه‌با تهزیوترم
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
بیرته به زه‌رده‌ی ڕوانینه‌کانت..
هه‌ڵمت له به‌فری دڵم هه‌ڵسان و
منت خسته شوێن ساماڵی گیانت؟
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
بڕوانه په‌ڵه هه‌وره‌کان..
گەرچی نهدیدهن.. گەرچی نه‌ناسیاو..
دەست دەنێنە دەست
لە نیشتمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێکی خەست
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
ئه‌ترسم دڵ ببێته پارچه‌یه‌ک سه‌هۆڵ..
به‌ده‌م کزه‌ی ئێواره‌وه
_________________
ئه‌ترسم دڵ ببێته پارچه‌یه‌ک سه‌هۆڵ..
به‌ده‌م کزه‌ی ئێواره‌وه
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
من له گه‌ڵای زه‌ردی پایز..
زۆر بێ نه‌وا و غه‌ریبترم
له کزه‌با تهزیوترم
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
بیرته به زه‌رده‌ی ڕوانینه‌کانت..
هه‌ڵمت له به‌فری دڵم هه‌ڵسان و
منت خسته شوێن ساماڵی گیانت؟
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
بڕوانه په‌ڵه هه‌وره‌کان..
گەرچی نهدیدهن.. گەرچی نه‌ناسیاو..
دەست دەنێنە دەست
لە نیشتمانی ئاوارەییدا..
ئەبن بە ڕێژنەی گریانێکی خەست
*
تۆ خۆتم لێ مه‌شاره‌وه
ئه‌ترسم دڵ ببێته پارچه‌یه‌ک سه‌هۆڵ..
به‌ده‌م کزه‌ی ئێواره‌وه
_________________