باوكی لێزمه
04-24-2010, 06:11 PM
شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن چۆنه؟وه‌به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌گرتن چیه؟
شێوازی ڕه‌خنه‌گرتن چۆنه؟ وه به‌رهه‌می ڕه‌خنه‌گرتن چیه؟
سه‌ره‌تا ئه‌م باسه بۆچ؟ یان ضروره‌تی ئه‌م باسه و پێوستی ووروژاندن و باس کردنی ئه‌م بابه‌ته بۆچی؟ جارێ وه‌ک پێشه‌کیه‌ک به‌پێویستی ده‌زانم پێناسه‌یه‌کی کورت و پوختی ڕه‌خنه‌تان بۆ بکه‌م که ڕه‌خنه چیه؟ ڕه‌خنه بریتیه له ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره حاڵه‌تێک یان بارودۆخێک که‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی و نایاسایی و ناته‌ندروستی له دیدێکی ڕاست و دروسته‌وه لێ به‌دی بکرێت، یان به‌لێکدانه‌وه‌کی تر هه‌ست پێکردن و ده‌ست خستنه سه‌ر برین و زامه‌کان و هه‌واڵ دانه بۆ ساڕێژکردن و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره بۆیان.. که ئه‌مه‌ش بێگومان ته‌نها به که‌سی پسپۆڕ و دڵسۆز ده‌کرێت.واته که‌سی ڕه‌خنه‌گر پێویسته دوو مه‌رجی تێدا بێت به‌بێ ئه‌م دوو مه‌رجه ره‌خنه‌که‌ی هیچ سوودی نابێت به‌ڵکو نه‌ک سوود و که‌ڵکی نابێت بگره زۆر زۆر زیانی جۆرا و جۆریشی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و دوو مه‌رجه‌ش بریتین له پسپۆڕی و دڵسۆزی. واتا بابای ڕه‌خنه‌گر هه‌م ده‌بێ پسپۆر و لێزان بێت وه هه‌میش دڵسۆز و به‌یژدان. وه‌ک چۆن ئه‌گه‌ر دکتۆرێک با زاناش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دڵسۆز و به‌وویژدان و ئیمان نه‌بێت ئه‌وا نه‌خۆشه‌که‌ی به‌ره‌و گۆڕ شۆڕ ده‌کاته‌وه. یان ئه‌گه‌رکه‌سێ شاره‌زاو لێزان نه‌بێ با دڵسۆزیش بێ زۆر جارده‌کرێ نه‌خۆشه‌که به‌ره‌و له ناو چوون و تیاچوون به‌رێ تا چاک بوونه‌وه. له‌وانه‌یه له باتی حه‌بێک حه‌وت حه‌وت حه‌بی بۆ بنوسێت له رووی دڵسۆزیه‌وه یان هه‌ر حه‌بی نه‌داتێ و وا بزانێ خراپه بۆی. جا یاخوا خوابمانپارێزێت له نه‌فامیی دڵسۆز و هه‌روه‌ها له دکتۆر و مامۆستا‌و و زانای بێسۆز و وویژدان و ئیمان. جا ئێستا با بزانین ضروره‌تی ئه‌م باسه وه به‌پێویست بوونی ئه‌م بابه‌ته له چیدایه؟ وه‌تا چه‌نده گرنگ و پێویسته که هه‌ر موسولمانێ، به‌ڵکو هه‌موو که‌سێ به‌باشی لێی حاڵی بین وه بیزانین، وه ئێمه‌ی موسولمان به تایبه‌تی به هه‌مو چین و توێژ و لایه‌کمانه‌وه‌پاش حالی بونمان لێی وه‌کو ئه‌رکێکی موسولمانه‌تیمان ته‌طبیقی بکه‌ین، وه بیکه‌ینه کردار. جا ئێستا ده‌بێ ئه‌وڕاستیه بزانین که (ضرورت) ی شڕۆڤه‌کردن و لێکۆڵینه‌وه و ساغ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له ناو ئێمه‌ی موسوڵماندا لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و چه‌که‌ره ده‌کات که وه‌ک ئاشکرایه هه‌روه‌ک چۆن زۆرێک له ئاداب و ئاکار و ڕه‌وشته جوان و به‌رزه‌کانی ناو ئیسلام واته که ئیسلام پێداگری له‌سه‌ر کردوون یان فه‌رمانی پێ کردوون تێکه‌ڵ بوون به‌زۆرێک له‌میلله‌تان و بیر و باوه ڕو یاساکانی دونیا، به‌هه‌مان شێوه جارجاره جۆرێکیش له دید و تێڕوانین و بیر و بۆچوون و ووتار و کرداری خه‌ڵکی ناله‌بار و لاریش هێندراوه یان هاتۆته نێو موسوڵمانانه‌وه. تائاستێ که ده‌بێ بڵێین به‌داخه‌وه به‌زه‌قیش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و کاریگه‌ری خراپی خۆی داناوه.