PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : دڵته‌نگ مه‌به‌


ئاره‌زوو
06-22-2010, 12:51 PM
ئه‌ی چنووری کوێستانیی من
دڵته‌نگ مه‌به‌
هه‌ر دێمه‌وه‌
ڕۆژێک له‌ ڕۆژان دێمه‌وه‌
ئه‌مجاره‌یان که‌ هاتمه‌وه‌
سۆز و به‌ڵێنت ده‌ده‌مێ:
تا مه‌ست نه‌بم له‌و عه‌شقه‌ی لات
تا تێر تێرێ له‌ باوه‌شتدا ئارام نه‌گرم
تا پڕ به‌دڵ له‌ کانیاوی گیانت نه‌خۆم
تا ئه‌م ناخه‌م لێوڕێژ نه‌بێ له‌ شه‌راوی گیانی شه‌یدات
تا ڕۆ نه‌چم با ناخت دا
تا ،پڕ به‌م دیده‌م
نیگام به‌ نیگات تێر نه‌بێ
تا پێکه‌وه‌ پڕ به‌ گیانمان به‌ده‌ستی خۆ
چی ڕووپه‌ڕی یاده‌وه‌ری تاڵ و شیرینی دوێنێیه‌
هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه‌
تا وه‌ک جاران نه‌مرین بۆ یه‌ک
تا پڕ پڕێ ،به‌ یه‌که‌وه‌ فرمێسکی ناخ
بۆ گوڵانی هه‌ڵوه‌ریوی عه‌شقه‌که‌ی دوێنێی نێوانمان
هه‌ڵنه‌ڕێژین
تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو یه‌کدا نه‌توێینه‌وه‌
نه‌ من ده‌سبه‌رداری تۆ بم
نه‌تۆش ئه‌ی یار.

sorantanya
06-22-2010, 08:32 PM
ده ســــــــــت خـــــــــؤشـــــــــبيت

ئاره‌زوو
06-23-2010, 12:59 PM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت به‌ڕێزه‌که‌م

شاكر حمدامين
06-23-2010, 05:36 PM
د ه ست خوش خو ش كي كه وره م

ئاره‌زوو
06-24-2010, 11:49 AM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌که‌ت برا به‌ڕێزه‌که‌م

ARASN
06-24-2010, 07:27 PM
ههههههههههه ده‌ستت خۆش به‌ خوا تانه‌مرین له‌ هیچ تێر نابین ئه‌و شیعره‌ هی كێیه‌ ناشیرین وا بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌سووتێ خه‌ریك بوو من له‌ شوینی خۆم بۆی بگرێیم هههههههههههههههههه