PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : ئەڤینی خاک …..


ئاره‌زوو
04-24-2010, 05:10 PM
ئەڤینی خاک …..

با نیشتمان جێ نەهێڵین سەفەر پرە لە کارەسات.

ئەی لاەوکان دەوازبێنن لە سەفەری پڕ مەرگەسات.

لە نیشتمان ئارام بگرن،بیر لە سەفەر مەکەنـــــەوە.

چۆن ئەتوانن لە غوربەتا خۆشەویستی کۆکەنـــەوە.

لێرە نەبێ ئارام نابن ئێوە نەوەی نیشتمانـــــــــــن.

بۆ هەر لایەک هەنگاو بنێنن ئاکام بە دڵ پەشیمانن.

ئێوە پۆلێ مەلی جوانن هێلانەتان نیشتمانــــــــــــە. ب

فڕن بۆ هەر ئاسمانێکیش هەر دێنەوە ئەم ئاسمانە.

جانتای سەفەرتان فڕێدەن لە نیشتمان گیان بسپێڕن.

بەسە ئیتر هەتاکوکەی رێگەی مەرگ هەڵمەبژێــــرن .

با چوار وەرزەی عومری ئێوە نە بێ بە عومرێکی وەریو .

بمرن لە ناو ئەم خاکە دا خاکتــــان بکەن بە زێڕ و زیو.

ڕێگای سەفەر هەزار خۆزگەی لە هەناوی خۆیا ون کــرد.

هەزار مرۆی ئا یەم خاکەی لەگەڵ خۆیا سەرنخون کرد .

داناز عەبدولرەحمان

باوكی لێزمه
04-24-2010, 06:41 PM
ده سته كانت خؤش به ريزم سه ركه و تو بيت

ARASN
04-24-2010, 06:49 PM
ده‌سته‌كانت خۆش بێت ئاره‌زوو خان سه‌ر كه‌وتووبیت

ئاره‌زوو
04-24-2010, 09:06 PM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیتان به‌ڕێزن برایان

Masoud Alany
04-24-2010, 09:18 PM
ده ستت خؤشبيت زؤر خؤ شو جانن با به ته كانت

ئاره‌زوو
04-25-2010, 02:55 PM
زۆر سوپاست ده‌که‌م برا جوانه‌که‌م