ئاره‌زوو
04-24-2010, 04:58 PM
چراخانى ئاواتم
ئه‌گه‌ر شه‌وێك یادت نه‌كه‌م ،
واهه‌سته‌كه‌م تاوانبارم
ئه‌و شه‌وانه‌ى یادت ئه‌كه‌م ،
هێنده‌ى زامێ به‌ئازارم !.
ئه‌گه‌ر شه‌وێك بۆتۆ نه‌گریم ،
هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ش كه‌ئه‌گریم بۆت ،
ده‌ریاى ئه‌شك ئه‌مخنكێنێ .
بــڕوابــكه بیـرت ئـه‌كـه‌م ،
خَـۆشـه‌ویـستـه تـاقـانه‌كـه‌م
تـۆ هه‌تـاكـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه ...
بـۆ نـاو مـاڵـه وێرانـه‌كـه‌م ؟.
من ناتوانم خامۆشت كـه‌م ،
ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم
له‌و كاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى ...
ڕه‌شپۆشێكى كش و ماتم !.
بگه‌رِێوه باوه‌ك جاران ،
ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ
به‌تۆى ئازیز بۆ رِه‌وایه ...
كه‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.
ئارام ئه‌بوبکر
ئه‌گه‌ر شه‌وێك یادت نه‌كه‌م ،
واهه‌سته‌كه‌م تاوانبارم
ئه‌و شه‌وانه‌ى یادت ئه‌كه‌م ،
هێنده‌ى زامێ به‌ئازارم !.
ئه‌گه‌ر شه‌وێك بۆتۆ نه‌گریم ،
هه‌ورى چاوم ئه‌گرمێنێ
ئه‌و شه‌وانه‌ش كه‌ئه‌گریم بۆت ،
ده‌ریاى ئه‌شك ئه‌مخنكێنێ .
بــڕوابــكه بیـرت ئـه‌كـه‌م ،
خَـۆشـه‌ویـستـه تـاقـانه‌كـه‌م
تـۆ هه‌تـاكـه‌ى نـایـه‌یتـه‌وه ...
بـۆ نـاو مـاڵـه وێرانـه‌كـه‌م ؟.
من ناتوانم خامۆشت كـه‌م ،
ئـــه‌ى چـــراخـــانــى ئـاواتــم
له‌و كاته‌وه‌ى تۆم لێ ونى ...
ڕه‌شپۆشێكى كش و ماتم !.
بگه‌رِێوه باوه‌ك جاران ،
ژیان له‌لام گه‌ش و جوان بێ
به‌تۆى ئازیز بۆ رِه‌وایه ...
كه‌من به‌شم هه‌ر سوتان بێ ؟.
ئارام ئه‌بوبکر