PDA یارمه‌تیی تاكه‌كه‌سیی ژماره‌یی

بینینی ته‌واوه‌تی : لێم ببورە


ئاره‌زوو
04-24-2010, 04:57 PM
لێم ببورە
لێم ببورە كەوا ئەمشەو فرمێسكم هێنا لەچاوت
لێم ببورە كە بەوجۆرە و وا بەڕەقی بردم ناوت
لێم ببورە كەپێت ئەڵێم لێم دوركەوە و یەخەم گرتووی
لێم ببورە كەوا وەك خۆم خەوی چاوی مەستم بردوی
لێم ببورە ئەگەر ڕۆژێ‌ من ئازار بوبم بۆ گیانت
لێم ببورە كەنەم توانی ببمە خۆش بەختی ژیانت
لێم ببورە ئەگەر جارێ‌ فرمێسكی تۆم نەسڕیوە
لێم ببورە ئەگەر تەنها نامەیەكی تۆم دڕیوە
لێم ببورە ئەگەر جارێ‌ بەتوڕەیی ماچم كردووی
لێم ببورە كەوا ڕۆژێ‌ لای ئەم و ئەو ناوم بردوی
لێم ببورە كە دورم لێت ناتوانم لەلات بسرەوم
لێم ببورە كەناتوان شەو لە ئامێزتا بخەوم
لێم ببورە كە جێت دێڵم ئەڵێم ئەڕۆم لە چاوانت
لێم ببورە ئەگەر بمرم چۆڵی بكەم جێی ژوانت

سامان سه‌نگاوی

باوكی لێزمه
04-24-2010, 07:23 PM
ده ستت خؤش بن به ريزم

ئاره‌زوو
04-24-2010, 08:59 PM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشییه‌که‌ت برا به‌ڕێزه‌که‌م

Masoud Alany
04-24-2010, 09:08 PM
ده ستت خؤش بيت بؤ شعره كانت

ئاره‌زوو
04-24-2010, 09:11 PM
زۆر سوپاس بۆ ده‌ست خۆشیت