ئاره‌زوو
04-24-2010, 04:55 PM
باڵه‌خانه‌یه‌ک له دڵما
هه‌رچی گوڵی دونیا هه‌یه ده‌یکه‌مه دیاری وبۆت دێنم
تا کۆتایی ، شه‌تڵی گوڵی ئه‌وینداریت تیا ده‌چێنم
به‌بێ وێنه‌ی چاوه‌کانت ناکرێ تابلۆی ژیان ، گه‌ش بێ
ریگه ناده‌م ڕه‌نگی جوانی به‌هاری دڵت لا ، ڕه‌ش بێ
له نێو باڵه‌خانه‌ی خه‌یاڵ هه‌وارێکت بۆ ڕێکده‌خه‌م
کلیلی کردنه‌وه‌ی دڵم به‌ته‌نها هه‌ر به‌تۆ ده‌ده‌م
بۆ ده‌بێ فریشته‌ی خودا به‌ته‌نها رۆژ بکاته‌وه
بۆ ڕازی نابیت ئه‌سرینم غه‌می لێوت بشواته‌وه
چه‌ند غه‌داره ئه‌م گه‌ردونه بی باک و بێ سه‌لیقه‌یه
ته‌فرو تونا بێت هه‌میشه دڕکی سه‌ر ڕێی ئه‌م حه‌زه‌یه
به‌کرحه‌بیب