بینینی ته‌واوه‌تی : ئه‌ی هاوااااار هاوكاریم بكه‌ن
عبدالمجيدهه ريري
12-26-2010, 06:28 PM
سڵاوتان لێبێت هاوڕێيان په‌رتوكێك يان ڕاپۆرتێكم ده‌وێت له‌سه‌ر يه‌كێك له به‌رنامه‌كانی كۆمپيوته‌ر به‌ڵام زياتر له ٢٠ لاپه‌ڕه بێت سوپاس بۆ هاوكاريتان.
blesa
12-26-2010, 10:00 PM
ببوره کاک (عبدالمجيدهه ريري ) برام راپۆرت له سه ر کا مه به رنا مه رونی بکه وه برای به رێزم کاکه( عبدالمجيدهه ريري)
كرمانج خه ليفانى
12-27-2010, 11:33 AM
تێكچوونی كۆمپیوته‌ر و چاره‌سه‌ركردنی به‌شی یه‌كه‌م
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یه‌ك له ئاریشه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه، كاتێك رووبه‌ڕووی گرفتێك ده‌بنه‌وه له ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ناتوانن به ئاسانی هۆكاری دروست بوونی ئه‌و گرفته ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، بۆیه ناچارن په‌نا ببه‌ن بۆ نووسینگه‌كانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمزانی لێره‌دا و به سێ به‌ش هۆكاری روودان و چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی گرفته دیار و باوه‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌م بابه‌ته‌دا روون بكه‌مه‌وه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی كورد زمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
تێكچوونه‌كانی: ماوس، كیبۆرد، پرێنته‌ر، پرۆسێسه‌ر
تێكچوونه‌كانی ماوس:
1 - پۆینته‌ره‌كه‌ی كار ناكات:
هۆیه‌كه‌ی: كێبڵه‌كه‌ی نه‌به‌ستراوه یان ماوسه‌كه له‌كار كه‌وتووه.
چاككردنه‌وه‌ی: كێبڵه‌كه‌ی ببه‌سته‌وه و سه‌ر له‌نوێ كۆمپیوته‌ره‌كه به‌كاربخه‌وه یان ماوسه‌كه بكه‌وه و پاكی بكه‌وه له‌و تۆز و خۆڵه‌ی پێیه‌وه لكاوه و به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه ببه‌سته‌وه.
2 - پۆینته‌ره‌كه‌ی ته‌نیا به یه‌كلادا ده‌جوولێته‌وه:
هۆیه‌كه‌ی: ئه‌و ددانانه‌ی كه ده‌جولێنه‌وه و به گۆیه‌كه‌وه نووساون باش له‌شوێنی خۆیاندا چه‌سپ نه‌بوون.
چاككردنه‌وه‌ی: دووباره دانانه‌وه‌ی ئه‌و پارچانه له‌شوێنی خۆیان.
تێكچوونه‌كانی كیبۆرد:
1 - هه‌ندێك یان هه‌موو كلیله‌كانی كار ناكه‌ن:
هۆیه‌كه‌ی: كێبڵی كیبۆرده‌كه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه یان كیبۆرده‌كه له‌كار كه‌وتووه.
چاككردنه‌وه‌ی: به‌ستانی كێبڵه‌كه به كه‌یسه‌كه‌وه یان خاوێن كردنه‌وه‌ی كلیله‌كان له‌و تۆز و خۆڵه‌ی پێیانه‌وه لكاوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاری نه‌كرد كيبۆرده‌كه بیگۆڕه.
تێكچوونه‌كانی مۆنیته‌ر (شاشه):
1 - كارنه‌كردنی شاشه هه‌رچه‌نده گلۆپه‌كه‌شی داگیرساوه.
هۆیه‌كه‌ی: هه‌بوونی تێكچوونێك له یه‌كه‌ی وزه‌كه‌ی یان له شاشه‌كه یان له كێبڵه‌كه‌ی یان له كارتی شاشه.
چاككردنه‌وه: دانه‌وه‌ی وزه‌ی كاره‌با به شاشه‌كه (سه‌ر له‌نوێ كارپێكردنه‌وه‌ی) یان چاككردنه‌وه‌ی یان گۆڕینی یه‌كه‌ی وزه‌كه‌ی یان گۆڕینی كێبڵه‌كه‌ی.
2 - شاشه كاره‌بای تێدایه به‌ڵام كار ناكات و ده‌نگێكی زیكه‌زیك له ئامێره‌كه‌وه دێت.
هۆیه‌كه‌ی: جوولانی كارتی شاشه له شوێنی خۆی.
چاككردنه‌وه‌ی: سه‌رله‌نوێ دانانه‌وه‌ی كارتی شاشه له شوێنی خۆی.
3 - وه‌ستانی شاشه و كوژانه‌وه‌ی گلۆپه‌كه‌ی:
هۆیه‌كه‌ی: كاره‌بای تێدا نییه.
چاككردنه‌وه‌ی: دانانه‌وه‌ی كێبڵی شاشه یان گۆڕینی.
4 - وێنه‌كه تاریكه و گلۆپه‌كه‌ی پرته‌پرت ده‌كات:
هۆیه‌كه‌ی: تێكچوونێك هه‌یه له شاشه‌كه یان له كارته‌كه‌ی.
چاككردنه‌وه‌ی: كۆمپیوته‌ره‌كه بكووژێنه‌وه و شاشه‌كه به‌كار بخه. ئه‌گه‌ر شاشه‌كه ده‌ركه‌وت و هیچ له‌ره‌له‌ری نه‌بوو ئه‌وا گرفته‌كه له كارته‌كه‌یه‌تی یان به پێچه‌وانه‌وه.
5 – ناتوانين ره‌نگه‌كان و پله‌ی رووناكیان رێك بخرێت:
هۆیه‌كه‌ی: له‌كاركه‌وتنێك هه‌یه له كارته‌كه‌ی یان له شاشه‌كه خۆی.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی كارته‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر گرفته‌كه هه‌ر دووباره بۆوه ئه‌وا شاشه‌كه له‌كار كه‌وتووه.
6 - ره‌نگه سه‌ره‌كیه‌كان ده‌رناكه‌ون:
بووارێكی موگناتیسی له‌نزیك هه‌یه.
چاككردنه‌وه‌ی: جێگه‌ی دانانی شاشه‌كه‌ت بگۆڕه.
7 - ره‌نگه‌كان باش ده‌رناكه‌ون:
هۆیه‌كه‌ی: كێبڵه یان شاشه‌كه‌یه.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی كێبڵ. ئه‌گه‌ر گرفته‌كه هه‌ر دووباره بۆوه ئه‌وا شاشه‌كه له‌كار كه‌وتووه.
تێكچوونی پرێنته‌ر:
1 - چاپه‌كه‌ی تۆخ ده‌رناچێت (زۆر كاڵه):
هۆیه‌كه‌ی: (كاترج)حيبره‌كه‌به‌كه‌ی نه‌ماوه.
چاككردنه‌وه‌ی: كاترجه‌كه‌ی یان مه‌ره‌كه‌به‌كه‌ی بگۆڕه به یه‌كێكی نوێ یاخود پڕی بكه‌ره‌وه.
2 - چاپكردنی هه‌ندێك نووسین كه لێی تێناگه‌ی:
هۆیه‌كه‌ی: باش دانه‌نانی كێبڵی ئامێره‌كه یان باش نه‌ناسێنراوه (ته‌عریف نه‌كراوه).
چاككردنه‌وه‌ی: دانانه‌وه‌ی كێبڵه‌كه‌ی به باشی یان سه‌ر له‌نوێ بیناسێنه‌وه (ته‌عریفی بكه‌وه).
3 - به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كه‌ی یه‌كه‌م (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام
بێت له‌سه‌ر چاپكردنێك پتر له یه‌ك دانه هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌شت لێی داوا نه‌كردبێت):
هۆیه‌كه‌ی: هه‌ڵگرتنی (سه‌یڤ بوونی) داواكاریه‌كه‌ی یه‌كه‌م له‌ناو یادگه‌كه‌یدا:
چاككردنه‌وه‌ی: بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئامێری چاپكردنه‌كه راگره واته هه‌موو فه‌رمانی چاپكردنه‌كانی پێشووتر كه‌نسڵ بكه و پرێنته‌ره‌كه دووجار كاره‌بای لێببڕه و پاشان په‌یوه‌ستی بكه‌ره‌وه به كاره‌باوه و پاشان دووباره كۆمپیوته‌ره‌كه كار پێ بكه‌وه.
4 - چاپكردنه‌كه‌ی خاوێن نییه:
چاككردنه‌وه‌ی: به دوو رێگا ده‌توانی پرینته‌ره‌كه پاك بكه‌یته‌وه: له‌ناوه‌وه پرینته‌ره‌كه به پارچه‌یه‌كی وشك بسڕه‌وه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ماده‌ی پاككردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی. پاككردنه‌وه‌ی له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی خاوێنكردنه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئامێره‌كه خۆیدا هه‌یه پاشان كۆپیه‌ك له چاپی تاقیكردنه‌وه چاپ بكه.
تێكچوونی پرۆسێسه‌ری كۆمپیوته‌ر:
1 - دوای گۆڕینی پرۆسێسه‌ر كۆمیوته‌ره‌كه باش كار ناكات:
هۆیه‌كه‌ی: نه‌ناساندنی پرۆسێسه‌ره‌كه.
چاككردنه‌وه‌ی: كردنه‌وه و دووباره دانانه‌وه‌ی (سێت ئه‌پ).
2 - ده‌رچوونی ده‌نگه‌ده‌نگ دوای دانانی پرۆسێسه‌ر:
هۆیه‌كه‌ی: تێكچوونی پرۆسێسه‌ر.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی پرۆسێسه‌ره‌كه.
3 - هیچ شتێك له‌سه‌ر شاشه ده‌رناكه‌وێت دوای ئه‌وه‌ش كه كارتی شاشه و یادگه‌ی
كاتیش هیچ خه‌وشێكیان نییه:
هۆیه‌كه‌ی: تێكچوونێك هه‌یه له پرۆسێسه‌ر.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی پرۆسێسه‌ره‌كه.
كرمانج خه ليفانى
12-27-2010, 11:33 AM
تێكچوونی كۆمپیوته‌ر و چاره‌سه‌ركردنی به‌شی دووه‌م
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یه‌ك له ئاریشه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه، كاتێك رووبه‌ڕووی گرفتێك ده‌بنه‌وه له ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ناتوانن به ئاسانی هۆكاری دروست بوونی ئه‌و گرفته ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، بۆیه ناچارن په‌نا ببه‌ن بۆ نووسینگه‌كانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمزانی لێره‌دا و به سێ به‌ش هۆكاری روودان و چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی گرفته دیار و باوه‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌م بابه‌ته‌دا روون بكه‌مه‌وه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی كورد زمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
تێكچونه‌كانی: مه‌زه‌ربۆرد، هارددیسك، سیدی، فلۆپی، ڕام
تێكچوونه‌كانی بۆردی سه‌ره‌كی (Mother board):
1 - ده‌رنه‌چوونی هیچ داتایه‌ك له‌سه‌ر شاشه دوای گۆڕینی بۆردی سه‌ره‌كی:
هۆیه‌كه‌ی: ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به (رام) و كارتی شاشه و پرۆسێسه‌ره‌وه نه‌بوو، ئه‌وا هی بۆرده‌كه‌یه.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی بۆرده‌كه.
2 - ده‌ركه‌وتنی تێكچوونی تایبه‌ت به‌و كارتانه‌ی كه له‌ناو بۆرده‌كه دان:
هۆیه‌كه‌ی: تێكچوونی یه‌كێك له‌و كارتانه.
چاككردنه‌وه‌ی: لابردنی كارته‌كه و گۆڕینی. ئه‌گه‌ر بۆرده‌كه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی نه‌بوو واته كارته‌كه پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوو ئه‌وه ده‌بێت بۆرده‌كه هه‌مووی بگۆڕدرێت.
3 - تێكچوونی كارت و بۆ یه‌كتر نه‌گونجانیان:
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی ئه‌و كارته‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌دا ناگونجێت.
له‌و كارتانه‌ی كه زۆر تێكده‌چن:
كارتی ده‌نگ:
نه‌بوونی هیچ ده‌نگێكی بیستراو:
هۆیه‌كه‌ی: هه‌ڵه له ناساندنی كارته‌كه یان دانانی یان بوونی گرفتێك له كارته‌كه خۆی.
چاككردنه‌وه‌ی: دووباره ناساندنه‌وه و كارپێكردنه‌وه‌ی ئامێره‌كه یان دانانی كارته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی راست یان گۆڕینی.
تێكچوونی شوێنی دانانی به‌شه‌كان:
ــ ژماره‌ی شوێنه‌كان ته‌واو نین
چاككردنه‌وه‌ی: دانانی شوێنی پێویست.
ئه‌و ئامرازه‌ی له شوێنه‌كه چه‌سپ كراوه كار ناكات:
هۆیه‌كه‌ی: له‌وانه‌یه یه‌كێك له‌و هۆكارانه بێت:
1 - دانانی كێبڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی نادروست.
2 - دانانی كارت یان ئامرازه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه.
تێكچوونی كارت یان ئامراز:
نه‌ناساندنی ئامێره‌كه یان كارته نوێیه‌كه.
چاككردنه‌وه‌ی: دڵنیابوون له دانانی شوێنی خۆی و ناساندنی شوێنه‌كه له‌لایه‌ن ئامێره‌كه‌وه.
دڵنیابوون له بێخه‌وشی كێبڵ و ئامێر و كارته‌كان.
ناساندنی ئامراز و كارته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
گۆڕینی كارت یان ئامرازه‌كه.
تێكچوونی یادگه (Memory):
1 - زرینگانه‌وه‌ی به‌رده‌وام:
هۆیه‌كه‌ی: نه‌به‌ستانه‌وه‌ی رام یان دانانی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست.
چاككردنه‌وه‌ی: دڵنیابوون له دانانی رام و جێگیركردنی به باشی.
2 - دوای دانانی رام هیچ شتێك له‌سه‌ر شاشه ده‌رناكه‌وێ:
هۆیه‌كه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌هۆی شاشه‌كه‌وه نه‌بێت ئه‌وه له رامه‌كه‌یه.
چاككردنه‌وه‌ی: گۆڕینی رامه‌كه.
3 - هه‌ڵپه‌سێردراوی (جام بوون)ئامێره‌كه به‌به‌رده‌وامی (Hang):
هۆیه‌كه‌ی: یه‌كێكه له‌و گرفته زۆرانه‌ی كه له ئامێره‌كه‌دا په‌یداده‌بن و هۆیه‌كه‌شی یان كارتی شاشه‌یه یان رامه‌كه‌یه.
چاكردنه‌وه: گۆڕینی رام.
4 - ئه‌و قه‌باره‌یه‌ی یادگه‌ی كه له‌سه‌ر شاشه تۆماركراوه راست نییه:
هۆیه‌كه‌ی: دانانی رامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاست.
چاككردنه‌وه‌ی: دووباره دانانه‌وه‌ی رام سه‌رله‌نوێوه.
5 - ده‌ركه‌وتنی پیتی سه‌یر له‌سه‌ر شاشه یان هێڵ له‌سه‌ر دێسكتۆپ:
هۆیه‌كه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌هۆی كارتی شاشه‌وه نه‌بێت ئه‌وا هۆیه‌كه‌ی له رام دایه.
چاكردنه‌وه: گۆڕینی رامه‌كه.
6 - ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نامه‌یه (Insufficient memory space):
هۆیه‌كه‌ی: به‌كارخستنی ژماره‌یه‌كی زۆر له فایل و به‌رنامه.
چاككردنه‌وه‌ی: داخستنی زۆرترین ژماره له به‌رنامه یان پتركردنی فراوانی رامه‌كه‌ی.
7 - بۆ پشكنین و تاقیكردنه‌وه‌ی هێزی رامه نوێیه‌كه و تواناكانی:
به‌كارخستنی ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌رنامه.
به‌كارخستنی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نووسین (تێكست) و هه‌ڵپه‌ساردنی یه‌كێك له كلیله‌كان (دوگمه‌كان) بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك به‌لای كه‌م.
سه‌رله‌نوێ به‌كارخستنه‌وه‌ی ئامێره‌كه.
تێكچوونی ناوه‌نده‌كانی (سه‌یڤكردن):
تێكچوونی به‌كارخه‌ر و فلۆپی دیسك:
1 - گڵۆپی به‌كارخستن به‌رده‌وام پێیه:
هۆیه‌كه‌ی: شكانی كێبڵی داتاكان یان دانانی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست.
چاككردنه‌وه‌ی: دڵنیابوون له ساغیی كێبڵ و دانانه‌كه‌ی به‌باشی.
2 - ناتوانی داتا له‌سه‌ر دیسكه‌كه سه‌یڤ بكه‌یت:
هۆیه‌كه‌ی: دیسكه‌كه به‌ش ناكات یان به‌ته‌نیا له‌سه‌ر باری خوێندنه‌وه دانراوه.
چاككردنه‌وه‌ی: دڵنیابوون له‌بوونی رووبه‌رێك له‌سه‌ر دیسكه‌كه یان لابردنی زمانه‌ی پاراستنی سه‌ری.
3 - ناتوانرێت دیسكه‌كه له‌ناو شوێنی كارپێكردنه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێت:
هۆیه‌كه‌ی: گیربوونی ئه‌و پارچه كانزایه‌ی ده‌یپارێزێت یان شكانی له‌ناو شوێنه‌كه‌دا.
چاككردنه‌وه‌ی: كردنه‌وه‌ی شوێنی كارپێكردنه‌كه و ده‌رهێنانی پارچه‌كه و پاككردنه‌وه‌ی.
4 - ئامێره‌كه boot ناكات له‌كاتی كارپێكردنیدا:
هۆیه‌كه‌ی: بوونی دیسك له‌ناو شوێنی كارپێكردنه‌كه‌ی.
چاككردنه‌وه‌ی: ده‌رهێنانی دیسكه‌كه.
تێكچوونی هارد دیسك:
دوو جۆره تێكچوون هه‌ن: تێكچوونی به‌رنامه كه ده‌كرێت له رێگه‌ی به‌رنامه‌كانی چاككردنه‌وه‌وه چاك بكرێنه‌وه و تێكچوونی ئامێره‌كان كه بریتین له تێكچوونی میكانیكی و ئه‌وانه‌ش هۆكاره‌كانیان ئه‌وانه‌ن:
1 - جێگیرنه‌كردنی كێبڵی داتاكان یان هی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی راست.
2 - تێكچوون له یه‌كه‌ی گه‌یاندنی وزه‌ی كاره‌با.
چاككردنه‌وه‌ی: دانانی كێبڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی راست.
گۆڕینی یه‌كه‌ی كاره‌بای گه‌یاندن.
تێكچوونی سی دی ڕووم (compact disc):
له‌ناو شوێنی كارپێكردنیدا ناخوێندرێته‌وه:
هۆیه‌كه‌ی: نه‌ناساندنی كارپێكه‌ره‌كه‌ی.
چاككردنه‌وه‌ی: ناساندنی كارپێكه‌ره‌كه.
له CD –ROMـه‌وه داتا وه‌رناگیرێت:
هۆیه‌كه‌ی: دانانی كێبڵ یان كارپێكه‌ره‌كه‌ی راست نییه.
چاككردنه‌وه‌ی: دانانه‌وه‌ی یان گۆڕینی ئه‌گه‌ر تێكچووبێت.
كرمانج خه ليفانى
12-27-2010, 11:34 AM
تێكچوونی كۆمپیوته‌ر و چاره‌سه‌ركردنی به‌شی سێهه‌م
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین یه‌ك له ئاریشه‌كانی به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ئه‌وه‌یه، كاتێك رووبه‌ڕووی گرفتێك ده‌بنه‌وه له ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كانیان، ناتوانن به ئاسانی هۆكاری دروست بوونی ئه‌و گرفته ده‌ستنیشان بكه‌ن و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن، بۆیه ناچارن په‌نا ببه‌ن بۆ نووسینگه‌كانی تایبه‌ت به چاككردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان، جا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمزانی لێره‌دا و به سێ به‌ش هۆكاری روودان و چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی گرفته دیار و باوه‌كانی كۆمپیوته‌ر له‌م بابه‌ته‌دا روون بكه‌مه‌وه به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێكی كورد زمان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
هۆكاره‌كانی جامبوونی كۆمپیوته‌ر
هۆكاره‌كانی هه‌ڵواسراوی (جامبوونى) كۆمپیوته‌ر و رێگه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی:
به‌زۆری چاره‌كردنی ئه‌و گرفته زه‌حمه‌ته یان زانینی دیارنییه، چونكه زۆر ئه‌گه‌ری تێدایه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی تێكچوونی هاردوێره‌كانه‌وه بێت، یان له به‌رنامه‌كان (سۆفت وێر). ئاسانترین رێگه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی گرفته‌كه له ئامرازه ره‌قه‌كانه یان له به‌رنامه دایه، ئه‌وه‌یه كه ئامرازه ره‌قه‌كه (هاردوێر) لێبكه‌یه‌وه و بیخه‌یته سه‌ر كۆمپیوته‌رێكی دیكه و به‌كاری بخه‌یت. ئه‌گه‌ر گرفته‌كه هه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌وه ئه‌گه‌ری 99% ئه‌وه‌یه كه له به‌رنامه‌كانی (سۆفت وێر)دا بێت، ئه‌گه‌ر ده‌ریش نه‌كه‌وت ئه‌وه هه‌ر له (هارد وێر)دایه.
بێگومان هه‌موو كه‌سێك ناتوانێت (هاردوێر)ی كۆمپیوته‌ر لێبكاته‌وه و بیخاته ناو ئامێرێكی دیكه، بۆیه هه‌ندێك شتی باو روون ده‌كه‌مه‌وه كه به‌زۆری هۆكاری جامبوونی كۆمپیوته‌رن:
1 - له گرنگترین هۆكاره‌كانی جامبوونی په‌یوه‌ست به (هاردوێر) پانكه‌ی پرۆسێسه‌ره، ئه‌و پانكه‌یه زۆر زۆر گرنگه و به‌بێ ئه‌و پانكه‌یه ئامێره‌كه تێكده‌چێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پانكه‌یه كارنه‌كات، یان گرفتێكی تێدابێت، ئه‌وا پله‌ی گه‌رمی پرۆسێسه‌ره‌كه زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه و ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی كه ئۆتۆماتیكی پرۆسێسه‌ره‌كه جودا ده‌كاته‌وه و كار ناكات و هیچ شتێك وه‌رناگرێت و داتاكان لێك ناداته‌وه، بۆیه ئامێره‌كه به هه‌ڵواسراویه‌وه ده‌مێنێته‌وه و ناتوانی ته‌نیا ماوسه‌كه‌شی بجولێنیه‌وه. له‌و كاته‌دا كێسی كۆمپیوته‌ره‌كه بكه‌وه و هۆشیار به له كاره‌با لێدان. باشتر وایه پێش به‌كارخستنی كێسه‌كه‌ی لێبكه‌یه‌وه. سه‌یری پانكه‌كه‌ی بكه و بزانه به‌باشی كار ده‌كات..؟ ئه‌گه‌ر گومانت له كاركردنی هه‌بوو ئه‌وا ده‌توانی بیگۆڕیت.
2 - هۆكاری دووه‌م به‌رنامه‌كانه: زۆری به‌رنامه‌ی سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌بێته هۆی به‌كارهێنانێكی زۆری سه‌رچاوه‌كانی سیسته‌م و وایان لێده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ویستراو كار نه‌كه‌ن، هه‌ندێ جاران ده‌بنه هۆی جامبوونی كۆمپیوته‌ره‌كه. بۆ نموونه: له‌كاتی (ستارت ئه‌پ) دا كۆمپیوته‌ر پێویستی ته‌نیا به سێ فایل ده‌بێت و ئه‌وانی دیكه به‌كارهێنه‌ر دایان ده‌نێت، وه‌ك:
Scan Registry كه به‌رپرسه له كرداری رووپێوكردن له (ریجستری) له‌كاتی كاركردنی ئامێره‌كه و (باك ئه‌پ) داده‌نێته‌وه و له‌كاتی روودانی هه‌ر گرفتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ری.
Task Monitor ئه‌و فایله وا له به‌كارهێنه‌ر ده‌كات كه CTRL+ALT+DEL به‌كاربێنێت و به‌بێ ئه‌و، ئه‌م فه‌رمانانه كار ناكه‌ن.
System Tray ئه‌و كۆمه‌ڵه بچووكه‌ی ئایكۆنه‌كانه كه له ته‌نیشت كاتژمێردا ده‌رده‌چن.
به‌رنامه‌كانی دیكه، كۆمپیوته‌ر پێویستی پێیان نییه و ده‌توانی هه‌موویان لاببه‌یت، به‌وه‌ی كه نیشانه‌ی راست له ته‌نیشت به‌رنامه‌كه نه‌هێڵیت كه له‌ناو start – run – msconfig دا هه‌یه و پاشان ئامێره‌كه داوات لێده‌كات سه‌رله‌نوێ به‌كاری بخه‌یته‌وه (restart) و دوای ئه‌وه ده‌توانی ئایكۆنی جامبوون له به‌رنامه‌كه‌دا ببینی یان نا. تاقی بكه‌وه هه‌موو به‌رنامه‌كان لاببه و ئامێره‌كه به‌كار بخه، پاشان یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رنامه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه تا بزانی كامه‌یان هۆكاری ئه‌و گرفته‌یه.
3- هۆكاری سێیه‌م ئه‌وه‌یه: كه فایلی ناته‌واو هه‌بن و بۆ به‌كارهێنان نه‌شێن. به‌زۆری فایله‌كانی سیسته‌م هه‌ندێ فایلی خراپیان تێده‌كه‌وێت. له ویندۆز 98 دا تایبه‌تمه‌ندی گه‌ڕان به‌دوای فایلی خراپ‌دا هه‌یه و پێی ده‌گوترێت
SFC (System File Checker).
ده‌توانی له رێگه‌ی start پاشان run ئه‌وجا sfc بگه‌یته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه و بزانی فایلی خراپ هه‌یه یان نا.
4 - ئه‌گه‌رێكی دیكه ئه‌وه‌یه: كه له به‌رنامه‌ی (ئینته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر)ه‌وه بێت. هه‌ندێ جۆری هه‌یه فایلی وای تێدایه كه له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كه‌دا ناگونجێن. ده‌شتوانی بزانی كه گرفته‌كه له‌وه‌دا نییه به چاككردنه‌وه‌ی تۆتۆماتیكی. ئه‌وه‌ش به چوونه ناو
Control panel / Add-Remove Programs و له‌وێ
Microsoft Internet Explorer هه‌ڵبژێریت. ژماره‌ی كۆپیه‌كه‌شی له‌بیر نه‌كه‌ی و دوای ئه‌وه Add Remove هه‌ڵبژێره. ئه‌وجا لێت ده‌پرسێت كه ئایا ده‌ته‌وێ كار بكات یان چاكی بكاته‌وه یان لای ببات...تد. له‌وێ چاكردنه‌وه هه‌ڵبژێره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌بێ چاكی بكاته‌وه.
5 - ئه‌گه‌ری دیكه ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی لاواز هه‌بن. به‌رنامه هه‌یه به رێگه‌ی لاواز به‌رنامه‌ڕێژی ده‌كرێت كه ده‌بێته هۆی نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ فایله‌كانی سیسته‌م، بۆ نموونه، و له‌كاتی كارپێكردنیدا رووبه‌رێك له‌ناو یادگه (رام) دا داگیر ده‌كات و له‌كاتی داخستنیشیدا ئه‌و رووبه‌ره گیراوه به‌رنادات، به‌ڵكو هه‌ر به‌گیراوی ده‌مێنێته‌وه و له‌كاتی به‌گه‌ڕخستنی به‌رنامه‌ی دیكه‌دا سه‌رچاوه‌كانی سیسته‌م لاواز ده‌كه‌ن و كۆمپیوته‌ره‌كه ئیفلیج ده‌كه‌ن و به هه‌ڵپه‌ساردراوی ده‌مێنێته‌وه. له‌ناو تۆڕی ئینته‌رنێتدا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پێوانی یادگه و بۆ دڵنیابوون ده‌كرێ په‌نایان ببرێته به‌ر.
6 - ئه‌گه‌ری دوایی و له‌وانه‌ی كه زۆرتر جێی روودانن ئه‌وه‌یه، كه ڤایرۆس له‌ناو ئامێره‌كه‌دا هه‌بێت. كاركردنی ڤایرۆسیش به‌پێی جۆره‌كه‌ی ده‌گۆڕێت. هه‌یه ئامێره‌كه تێك ده‌دات و هه‌یه زۆر ده‌بێ و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له ئامێره‌كه ده‌كات و رۆژ دوای رۆژ له توانای كه‌م ده‌كاته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مانه دڵنیابوون له نه‌بوونی ڤایرۆس له‌ناو ئامێره‌كه‌دا زۆر گرنگه.
7 - له‌وانه‌شه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كه له (هاردوێر) بێت: وه‌ك ئه‌وه‌ی پرۆسێسه‌ره‌كه خێراییه‌كی دیاريكراوی هه‌بێ و له‌سه‌ر (مه‌زه‌ربۆرد) ێك دانرابێت كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو رێك نه‌خرابێت. بۆ نموونه: خێرایی پرۆسێسه‌ر 800ـه، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی بۆردی سه‌ره‌كی ته‌نیا دوو هه‌ڵبژارده‌ی تێدایه كه 750 و 850 یه. له‌م باره‌دا ئه‌گه‌ر 750 مان هه‌ڵبژارد ئه‌وه ئامێره‌كه باش و به‌گونجاوی كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر 850 مان هه‌ڵبژارد ئه‌وا پرۆسێسه‌ره‌كه ماندوو ده‌كه‌ین، كه له‌دواییدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسراویه‌وه بمێنێته‌وه و كار نه‌كات. ئه‌مه یه‌كێك. دووه‌میان: له‌وانه‌یه ئامێره‌كه دوو (هارد دیسك) ی تێدا بێت، یه‌كێكیان (ماسته‌ر) و ئه‌وی دیكه‌یان (سلیڤ). ئه‌و كێبڵه‌ی له‌نێوانیاندا به‌ستراوه ده‌بێ سه‌ری یه‌كه‌می له (ماسته‌ر) دا بێت و سه‌ری دووه‌می له (سلیڤ). ئه‌مه نه‌زانراوه به‌ڵام به‌هۆی شاره‌زایی بوونی خۆمان زانیومانه. به‌شێوه‌یه‌ك له‌لای من له‌سه‌ر (وینۆز می) كاری نه‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر (ویندۆز 98) كاری كرد. ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌ڵه له ئامێره‌كه و رێگه چاره‌شی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
Start – run – Drwatson
به‌مه هه‌ڵه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و چۆنیه‌تی چاككردنه‌وه‌كه‌شی.
خاڵێكی دیكه‌ی دوایی كه له‌لای من له‌سه‌ر (98) دا كاری ده‌كرد ئه‌وه‌یه: كه هه‌ر فایلێك لاببه‌ی و پاش ماوه‌یه‌ك نامه‌یه‌كت بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌ڵێ ئه‌و فایله نيیه و ناوه‌كه‌ی و هه‌ندێ جار درێژكراوه‌كه‌شت پێده‌ڵێ. له‌مه‌وه ده‌زانم كه گرفته‌كه له سیسته‌م دایه. پاش ئه‌مه بڕۆ بۆ:
Start – run – scanreg
په‌نجه‌ری فایله‌كانت بۆ ده‌بنه‌وه كه به‌پێی پله‌ی ئه‌پلۆدكردنیان له ریجیستری دا رێز ده‌كرێن له‌كاتی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا. پله‌به‌ندی فایله‌كانیش له ئه‌پلۆدكردنیان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه:
-sys.
BAT.- INI.-
vxd.-
dtt.-
exe & -. Com.-
ئه‌گه‌ر زۆر په‌نجه‌ره‌ت بۆ كرانه‌وه، ئه‌وا ئه‌و فایله هه‌ڵبژێره كه له نامه‌كه‌دا ده‌بینرێت و ته‌نیا ناوه‌كه‌ی هه‌یه و له‌ناو سیسته‌مدا نیيه. سێلێكتی بكه و لای ببه.
هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ی داده‌نێین ده‌چێته ناو (پرۆگرام فایلز) ئه‌مه كه‌م كه‌س ده‌یزانێ. كۆپیه‌كی دیكه‌ش له به‌رنامه‌كه ده‌چێته ناو فۆڵده‌ری سیسته‌م له‌ژێر ویندۆز دا. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌مان له (پرۆگرام فایلز) لابرد یان له رێگه‌ی (ئاد و ریمووڤـ) ئه‌وا به‌رنامه‌كه له‌ناو (پرۆگرام فایلز) دا ره‌ش ده‌بێته‌وه یان ئه‌و درێژكراوه‌ی كه هه‌ڵمان بژاردووه، به‌ڵام كۆپیه‌كه‌ی دیكه‌ی كه له‌ناو سیسته‌مدا هه‌یه ره‌ش نابێته‌وه و به‌زۆری به‌شاردراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه و زه‌حمه‌ته لاببرێت.
8 - زۆری ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه پێویست نین. یان كردنه‌وه‌ی پتر له به‌رنامه‌یه‌ك له یه‌ك كاتدا. ئه‌مانه یادگه‌ی كۆمپیوته‌ر ماندوو ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه س4كورد
عبدالمجيدهه ريري
12-27-2010, 03:47 PM
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه كرمانج زۆر گرنگ بوو .
كاك بڵێسه وه‌ڵا فه‌رقی نيه هه‌رچی هه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر فۆتۆ شۆب بێت زۆر باشتره به‌ڵام خۆی له ٢٠ په‌ڕ بدات ،سوپاس بۆ ماندوو بونتان.
كرمانج خه ليفانى
12-27-2010, 04:12 PM
كاكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌بێت ئه‌وا ناوی به‌رنامه‌كان بنووسه تاكو ئێمه هاوكاریت بكه‌ین به‌لام با سێ تاكو چوار به‌رنامه هه‌بێت تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی وه‌لامت بداته‌وه ئاسانتر بێت سه‌ركه‌وت و بیت من هه‌وڵ ده‌ده‌م له سه‌ر مایكرۆسۆفت وۆرد بۆت په‌یا بكه‌م
عبدالمجيدهه ريري
12-27-2010, 04:48 PM
ده‌سته‌كانت خۆش بێت كاكه كرمانج زۆر زۆر سوپاس.
d.sarhang
01-02-2011, 11:12 PM
brakam agar ba araby dabet mn ba hazry la sar visual basic u word2003 m haya
vBulletin® v3.8.4, Copyright ©2000-2012,KurdD.com
KD