sorantanya
06-17-2010, 07:27 AM
زۆر ئه‌گه‌ڕیم له‌م شاره دیمه‌نت به‌دی ناکه‌م
ڕووخسارت نادۆزمه‌وه.گرێی دڵمی پێ لابه‌م
چیرۆکی ئه‌شقی ئێمه ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاندووه
له‌گشت کوچه‌وکۆڵانه،تۆویی سۆزت ڕشتووه
به‌دوای سۆراغ تا وێڵم. ئێستا چۆن بدۆزمه‌وه
ژانی تۆ بێ پسانه‌وه،خۆمیی له بیر بردمه‌وه
وه‌ره ڕووح گرێدینه‌وه. شاری ئه‌شقم نیشانده
سیمای زه‌ردهه‌ڵگه‌ڕاوم به باڵای شار شادکه،
چاوێک نیگات نه‌بینێت مه‌رگ دوامه‌نزڵیه‌تی
لێوه‌ێک گوڵێ ماچ نه‌کا،دایم ته‌عزیه باریه‌تی
له دوای لاشه‌ی ته‌نیام،هه‌ست ئه‌که‌م تۆله‌گه‌ڵتام
له بیرۆکه‌ی خه‌یاڵما هه‌ر ئه‌تۆی تاکه هیوام،
له بۆنه‌و و یاده‌کانی شار.جوانی تۆ نادۆزمه‌وه
به‌ده‌ست ئازاریی دووریت. ڕۆژ به‌ڕۆژ ئه‌توێمه‌وه
شاری دڵ نادۆزمه‌وه.تا سه‌مای ئه‌شقی لێکه‌م
چرکه‌ی ته‌مه‌ن ڕابگرم. بڵێم تۆی تاکه خۆگه‌م
.................................................. .........
وه‌ره‌ئه‌م شه‌و ژیرم که‌وه وه‌کو مناڵ پڕ گریانم
له تاریکی گوزه‌ر ناکه‌م تۆی ڕوناکی چاوه‌کانم
لا‌نکه‌ی دڵم زۆر بێ نازه تاوێ وه‌ره ڕام بژێنه
دڵم له‌گه‌ڵ خۆتا به‌ره له‌سه‌ر سینه‌ت بیخه‌وێنه
ئه‌م شه‌و به خه‌یاڵ له‌به‌ر قاپی چاوت وه‌ستام
ڕێبوار نه‌بووم هه‌ڵه بکه‌م بۆ فه‌رموویه‌ك ئه‌گریام
ده‌رگای دڵت لێ داخستم بێ ئومێدی ته‌زاندمی
هاتووم بڵیم په‌شیمانم ژیان بێ تۆ خنکاندمی
ئیتر وه‌ره ژیرم که‌وه ئه‌م شه‌و پڕم له‌یادگاری
به مناڵیی فێرم کردی نه‌پسێنی داوی دڵداری
ئێستا خه‌مم خه‌می تۆیه کلیله‌ی به‌ختم به‌تۆیه
ئارام نابێت چاوه‌کانم دوا فرمێسکی مه‌رگی پێیه
ئاوه‌ڕ
لێم ده‌رکه‌وه وه‌کو خۆرسه‌رما له جه‌سته‌م ده‌رکه
دڵیی سا‌رد و ته‌زیوه‌م.به‌سۆزی خۆت گه‌رم که
چاوانی پڕ ساماڵت. ڕووناکین بۆ ئه‌وینم
به‌شنه‌بای ئه‌شقی تۆ. ژیان جوانتر ئه‌بینم
سۆز بڕژێنه وه‌ک باران.بۆ دڵی خێر نه‌دیوم
هه‌وارم ڕه‌ش بۆته‌وه .سروه‌ی تێدا نا بینینم
تارمایم لێ ڕاماڵه. ئه‌ستێره‌م کز ئه‌نوێنێت
له ئاسمانت دابڕاوه. چۆن جوانی بدروشێنت!
ئێستا بوومه کۆچه‌رێک . کانیاوت نادۆزمه‌وه
سۆراغی جێ پێت ئه‌که‌م . ئاسه‌وار نابینمه‌وه
پڕشنگ بده دڵمه‌وه. سوژده بۆ چاوه‌ت ئه‌به‌م
چنارم باڵا ئه‌گرێت .سێبه‌ر بۆ جوانیت ئه‌که‌م!